"جۆزیب بۆریل" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا ھەرگیز دانەخراوە و لە مانگی نیساندا ڕاوێژکاری نەمسا سەردانی مۆسکۆی کردووە و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا سەرۆکی یەکێتی ئەفریقا لە ڕووسیا بووە، جگە لەوەش دوو نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ڕووسیان و لە ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گرفتی ھەناردەی دانەوێڵەدان لە ئۆکراینەوە.

دووپاتیشیکردووەتەوە، پەراوێزخستنی ڕووسیا چارەسەر نابێت و دەبێت گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوام بێت بۆ کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان.