ئەمریکا رەتیدەکاتەوە ھیچ پێشنیازێکی جددی لە ئێرانەوە پێگەیشتبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە ، تا ئێستا واشنتۆن ھیچ پێشنیارێکی جددی لە ئێرانەوە پێنەگەیشتوە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن ، بەڵام ئەمریکا کراوەیە بە رووی ھەر دەستپێشخەرییەکدا کە لە رێیەوە بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی و دوبارە ھەموو لایەنەکان پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بن .
ئەوە لەکاتێکدایە ، پێشتر حسێن ئەمیر عەبدوللەھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو ، وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی ڤییەننادا پێشنیارێکی جددی گەیاندۆتە ئەمریکا بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتن .



