سێ سەرکردەی باڵای ئەوروپا لە کیێڤن
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
نوسینگەی سەرۆکی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئەو سێ سەرکردەیە بە شەمەندۆفێر لە پۆڵەنداوە چوونەتە کیێڤ و لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆدەبنەوە و پەیامی یەکگرتووی ئەوروپای پێ رادەگەیەنن.
سەردانی ئەو سەرکردانەی ئەوروپا لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئۆکراین جارێکی تر داوای کردووە چەکی تریان پێشکەش بکرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی پێشڕەوییەکانی روسیا لە باشور و خۆرھەڵاتی وڵاتەکە.
رۆژنامەی بێڵد ئام زونتاگی ئەڵمانیش رایگەیاندووە، ئەو سێ سەرکردە ئەوروپییە ھەوڵ دەدەن بگەنە ئەنجامێک کە ھاوسەنگی رابگرن لە نێوان ھەوڵەکانی ئۆکراین بۆ بەدەستھێنانی پشتگیری ئەوروپا لە بەرەنگاربوونەوەی روسیا و ھەوڵەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنساش بۆ کردنەوەی دەرگای لێکتێگەیشتن لەگەڵ روسیا و دانانی سنورێک بۆ ئەو جەنگەی ئەوروپای نوقمی قەیرانی ئابوری قورس کردووە.



