ئۆلاڤ شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کار لەسەر فراوانکردنی ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین دەکەن و چەکی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن، لەناویشیدا سیستمی بەرگریی مووشەکی و ڕادار.

پێشتر ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو کە چەکی قورس ڕەوانەی ئۆکراین دەکەن و ئاشکرایکرد، ئەڵمانیا چەکی دژە مووشەک و کەلوپەلی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکراین دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی ھێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا بە بەھای ملیۆنان دۆلار چەکیان بە ئۆکراین داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی ڕووسیا.