بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باکوری سوریا سەرکردەیەکی باڵای داعشیان دەستگیرکردووە، کە شارەزایی ھەبووە لە دروستکردنی بۆمب. 

راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە زۆر بە وردی پلانی بۆ داڕێژراوە تا کەمترین زیانی ھەبێت و ھیچ مەدەنییەک نەبووەتە قوربانی و زیانیش بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان نەکەوتووە. 

ھەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئۆپراسیۆنەکەدا شەش فڕۆکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشدارییان کردووە لە دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش لە باشوری خۆرئاوای جەرابلوس.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیشی کردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە ھەر کوێیەک بن.