ئەمریکا بە نیازە مانگانە ١.٥ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراین تەرخان بکات
کوردسات نیوز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"دێریک ھۆگان" جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا و ئاسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا بیردەکاتەوە لەوەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوامیی بە ھاوکارییەکانی بدات بۆ ئۆکراین، ئامادەشە لە ماوەی ٤ بۆ ٥ مانگی داھاتوودا مانگانە نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە تەرخان بکات.
ئاشکرایکردووە، لە ٣ مانگی ڕابردوودا واشنتۆن بە بڕی ٥٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری گەیاندووەتە ئۆکراین کە بەشێکی زۆر لە ھاوکارییەکان ھاوکاری سەربازی بوون، ئەوەش گەورەترین ھاوکارییە کە لە دوای پلانی مارشاڵ، ئەمریکا بۆ وڵاتێکی ئەوروپا تەرخانی کردبێت.