لە درێژەی گردبوونەوە بەردەوامەکانی ماموستایانی ئێران و لەسەر داوای یەکێتی مامۆستایانی وڵاتەکە، مامۆستایانی بەشێک لە شارەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان و ئێران گردبونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

زیاتر لە دوو ساڵە مامۆستایانی  ئێران داوای زیادکردنی موچە و جێبەجێکردنی یاسای پلەبەندی دەکەن، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە مامۆستایان بە دروشمی مامۆستایان دەبێت ئازادبکرێن، داوای ئازادکردنی ئەو مامۆستایانەیان کرد کە لە خۆپیشاندانەکانی رابردودا لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە دوو رۆژی رابردودا زیاتر لە ٤٠ مامۆستا لە شارەکانی (سنە و سەقز و مەریوان و دیواندەرە) دەستگیرکراون و تەنھا ٧ کەسیان ئازادکراون.