سەرباری ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە ھەیە سەبارەت بە راگەیاندنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا ، بەڵام ئەلکساندەر لاڤرنتیێڤ نێردەی روسیا بۆ سوریا رایگەیاندووە ، وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا بە نەگونجاو دەبینێت و پێی وایە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزترکردنی رەوشەکە و تێکدانی سەقامگیری لە باکوری سوریا ، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە ژنێڤ شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان لایەنە سورییەکاندا.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ھیوای خواست پشتگیری ھاوپەیمانەکانی بەتایبەت ئەمریکا و روسیا بەدەستبھێنێت لەو ئۆپراسیۆنەی لە سوریا ئەنجامی دەدەن و داوایکرد لە مەترسییەکانی تورکیا تێبگەن کە سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتەکەی ھەیەتی .