جیهان

رۆژنامەی "یادیۆت ئەھرەنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەمریکا پردێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ئیسرائیل کردەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی گولەی تۆپھاوێژ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و پێداویستی سەرەکی جەنگی بۆ سەربازە ئیسرائیلییەکان.

سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا ناو بەناو رایدەگەیەنێت کە ھەوڵی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لە غەززە دەدات، بەڵام تا ئێستا ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل بەردەوامە.

وەزارەت دارایی ئیسرائیلیش رایگەیاند، سەرەڕای ھاوکاریەکانی ئەمریکا، تێچوی شەڕی غەززە تا ئێستا گەیشتۆتە نزیکەی ١٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل کە بە کەسێکی نزیک لە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دادەنرێت، سەردانی واشنتۆن دەکات و چاوی بە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەوێت.

راشیگەیاند، ئامانجی سەردانی ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل، گفتوگۆکردنە لەبارەی پلانی ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندیی جەنگەکە لە غەززە، ھەروەھا گفتوگۆکردنە لەبارەی چۆنێتی و  کاتی کۆتاییھێنان بە جەنگەکە.

سەردانی ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، ئیدارەی ئەمریکا و حکومەتی ئیسرائیل ناکۆکن لەسەر کاتی کۆتاییھاتنی جەنگ  لە غەززە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوشیماسا ھایاشی، گەورە ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی سزا بەسەر مامەڵە داراییەکانی سێ گەورە ئەندام و لێپرسراوی بزووتنەوەی حەماسدا دەسەپێنێت و سامانەکانیان بلۆک دەکات، چونکە پەیوەندییان بە ھێرشەکەی رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە ھەیە بۆ سەر ئیسرائیل و رێگەیان پێنادەن پارەکانیان بۆ ھێرشەکانیان و پیلانگێڕی خەرج بکەن. 

ھەر لەم مانگەشدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا بۆ چوارەمین جار سزایان بەسەر ھەشت کەسدا لە تورکیا و ناوچەکانی دیکە سەپاندووە، کە پەیوەندییان بە بزووتنەوەی حەماسەوە ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران ھەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو، سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار ئەنجامدەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆککۆماری تورکیا جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا کراوەتەوە، ئاماژەش بە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کراوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، سەرۆککۆماری ئێران، تورکیا بە وڵاتێکی گرنگ و کاریگەر لە جیھانی ئیسلامدا دادەنێت و ھیوادارە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات پتەوتر بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوئاڤ غالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا سوپای ئیسرائیل لە حەوت بەرەی جیاوازەوە ھێرش دەکرێتە سەری ئەوانیش، کەرتی غەززە، کەناری رۆژئاوا، لوبنان، سوریا، عێراق، یەمەن و ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەر لایەنێک بەشداربێت لە ھێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل، ئامانجی سوپای ئیسرائیلە و ھیچ وڵات و لایەنێک بۆ ئەوان ھێڵی سوور نییە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل راشیگەیاند، شەڕی کەرتی غەززە، جەنگێکی درێژخایەن و سەخت دەبێت، بەڵام ئامانجی شەڕەکە لە ھەموو پاسا و لێکەوتەکانی بەرزترە بۆ بەردەوامبوونی شەڕەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئاکامی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژراوەکانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٢٠ ھەزار و ٩١٥ کوژراو و ژمارەی بریندارانیش بۆ ٥٤ ھەزار و ٩١٨ بەرزبووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چەند سەعاتی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل ١٨ کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە دانیشتووانی کەرتی غەززە ئەنجامداوە و بەھۆیەوە ٢٤١ کەس کوژراون و ٣٨٢ی دیکەش بریندابوون.

ھاوکات، لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانیان لە شەڕی کەرتی غەززە بۆ ٤٩١ سەرباز بەرزبووەتەوە و لەو ژمارەیەش ١٦٤ سەربازیان لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێرزی ھالێڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەشکرد، ئامانجەکانی شەڕی غەززە و لەناوبردنی یەکجاری حەماس بەئاسانی بەدەستناھێندرێن، بۆیە لە چەند مانگی داھاتوودا شەڕ بەردەوام دەبێت، ھەموو رێکارێکیش بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەڕ دەگرنەبەر.

وتیشی، لە راگەیاندنی کۆتاییھێنان بە بوونی حەماس لە باکوری غەززە نزیک بوونەتەوە و لەم کاتەشدا سەرنجیان لەسەر لەناوبردنی ئەو رێکخراوەیە لە باشوری کەرتی غەززە و بەتایبەت شاری خان یونس و کەمپی ئاوارەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تورکیا دوو خاڵی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانی لە کۆبانێ و خاڵێکی پشکنینی ھێزەکانی ئاسایشی لە قامیشلۆ بۆردومانکرد.

وتیشی، لە گوندی تویبەی قامیشلۆ سایلۆیەکی کشتوکاڵی و ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دیکەش لە قامیشلۆ بە درۆن بۆردومانکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف قودرا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل ھێرشیکردۆتە سەر کەمپی پەنابەرانی مەغازی لە غەززە و دوو ماڵ لە خان یونس، بەھۆیەوە ٩٣ کەس کوژران و بەدەیان کەسی تریش برینداربوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵین.

ھاوکات، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سەربازەکانی لە شەڕی غەززە بۆ ١٥٦ سەرباز بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوو سەرباز لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی گەیشتۆتە ٤٨٩ سەرباز، دەشڵێت تێچوی شەڕی غەززە گەیشتۆتە زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخستنەکانی گەنجانی دەم پارتی لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان بە دروشمی "ژیانەوەیەکی گەنجانە" یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست، بەڵام ھێزی ئەمنی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر کۆنگرەکە و ئۆپراسیۆنێکیان لە دژیان ئەنجامدا و ٥٧ کەس دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ بەشی پۆلیس لە ئامەد. 

یەڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا لەسەر ھەڵمەتی دەستگیرکردنەکە رایگەیاند، ئەوانەی دەستگیرکراون بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە، بۆیە لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە دەستگیرکراون.

لەکۆنگرەی رێکخستنەکانی گەنجانی دەم پارتی لە ئامەد تونجەر باکرھان ھاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی رایگەیاند، دەم پارتی ئامادەیە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و حکومەتی تورکیا گفتوگۆ بکات بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڵام ھێشتا دڵنیا نین کە تورکیا پێشوازی لە ھەنگاوێکی لەو شێوەیە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بایدن لەناو ریزبەندی شکستخواردووترین سیاسەتمەدارانی ئەمساڵ لە ئەمریکا دانراوە، کە فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە و روبەڕووی لێکۆڵینەوە بووەتەوە بۆ گۆشەگیرکردنی، ھەروەھا ئاستی جەماوەریشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. 

بەپێی فۆکس نیوز، شکستی بایدن تەنھا پەیوەندی بە تەمەنییەوە نییە کە ٨١ ساڵە، بەڵکو پەیوەندی بە پرسی گەندەڵییەوە ھەیە ئەو کاتەی جێگری سەرۆک بووە، پشتیوانییەکانیشی بۆ ئیسرائیل لە جەنگی دژ بە حەماس لە غەززە، بووتە جێی پرسیار و گومان. 

فۆکس نیوز بەدووریشی زانیوە جارێکی تر بایدن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا ھەڵببژێرێتەوە. 

ھەر لە لیستەکەی فۆکس نیوزدا، کیڤن مکارسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھەیە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دوورخرایەوە، لەگەڵ جۆرج سانتوس کە ئەندامی کۆنگرێسە لە کۆمارییەکان و تۆمەتبارە بە فێڵکردن، حاکمی ڤێریجیناش لە لیستەکەدایە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە چین کردووە و لە پەکینی پایتەختدا پلەکانی گەرما بۆ ماوەی نۆ رۆژە دابەزیوە بۆ ١٠ پلەی ژێر سفری سیلیزی، کۆتاجار لە ساڵی ١٩٥١ ئەو پلەیە تۆمارکراوە.

دەزگای کەشناسی چین رایگەیاند، دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بەفربارینی زۆر، ئاستەنگی بۆ دابینکردنی وزە دروستکردووە و ئامێرەکانی گەرمکردنی ئاو لەکارکەوتوون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی رۆژی دووشەممە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەھۆی ھێرشێکی ئیسرائیل لە ناوچەی زەینەبییە لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا، رەزا مووسەوی کوژراوە. ھاوکات میدیای ئێران رەزا مووسەویی بە ھاوڕێی نزیکی قاسم سولەیمانی و راوێژکارێکی گەورەی سوپای پاسداران و بەرپرسی "یەکەی پشتیووانیی بۆ بەرەی بەرگری" لە سوریا ناوبردووە، بەڵام وردەکاریی چۆنێتی کوشتنەکەی ئاشکرا نەکرد.

لە یەکەمین کاردانەوە بەرامبەر کوژرانی رەزا مووسەوی، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دڵنیا دەدەنە ئیسرائیل کە تۆڵەیەکی قورسی "ئەو تاوانە" دەکەنەوە. ھاوکات گرووپی چەکداریی نوجەبا لە عێراق، بەڵێنیدا تۆڵەی کوژرانی رەزا مووسەوی لە ئیسرائیل بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، رەزا مووسەوی چەندین ساڵە وەک راوێژکار و نوێنەری ھێزەکانی فەیلەقی قودس لە سوریا کار دەکات و وەک کەناڵێک بووە بۆ گواستنەوەی پێداویستیی لۆجیستی و دارایی بۆ سوپای پاسداران، ھەروەھا کەسێکی نزیکی قاسم سولەیمانی و حەسەن نەسروڵا بووە و ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە باخێکدا لە ناوچەی زەینەبییە لە دیمەشق بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فرانچێسکا ئەلبنیز نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەڵەستین ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە لەلایەن بەکرێگیراوە بیانیەکانەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ھیچ کەسێک ئەو بەکرێگیراوانە بە تیرۆر لەقەڵەم نادات.

بەپێی دوایین ئامار لە ھەشتاھەمین رۆژی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بۆ زیاتر لە ٢٠ ھەزار و ٦٧٤ کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٥٥ ھەزار کەس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا لە ھێرشەکانیدا شوێنە مەدەنییەکان و ژێرخانی ئابووری رۆژئاوای کوردستانی بە ئامانج گرتووە و بەو ھەنگاوەش سیاسەتی کۆمەڵکوژی پەیڕەوکردووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارانەی تورکیا سەقامگیری دەشێوێنێ و مەترسی لەسەر سنورەکان زیاد دەکات.

کۆبانێ داوای لە تورکیاش کرد، تیشک بخاتەسەر کاروباری ناوخۆیی خۆی و لە سنوری خۆی ئەو بابەتانە چارەسەر بکات و پابەندبێت بە مافەکان و سەلامەتی گەلی رۆژئاوای کوردستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، کەشتی تێکشکێنەری ئەمریکی "لابون" بەرپەرچی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوی داوەتەوە، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن ھەڵدرابوون بە ئاڕاستەی کەشتییەکە. 

راشیگەیاند، شەوی رابردوو، کەشتییەکی نەوتھەڵگری گابۆن کە ئاڵای ھندستانی لەسەر بووە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی پێدا تەقیوەتەوە، بەڵام بێ زیان بووە. 

ھەروەھا کەشتییەکی دیکە کە ئاڵای نەرویژی لەسەر بووە پێی راگەیاندوون کە روبەڕووی ھێرشی درۆن بوونەتەوە و رزگاریان بووە.

سێنتکۆم راشیگەیاند، لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەوە پانزەدەیەمین جارە کە ئەو ھێرشانە دەکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن حوسییەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...193194195196197...535