جیهان

ئایسەل توغڵوک پەرلەمانتاری پێشوی ھەدەپە لەلایەن دادگای سزای قورسی ھەکاری بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، بۆیە بەمەبەستی وەرگرتنی وتەلێی لە ماڵەکەی خۆی لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا.

دوای دەستگیرکردنی و بردنی بۆ دادگا، ئایسەل توغڵوک ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە کە روبەڕوی کرابووەوە و داوایکرد بڕیار لەسەر بێتاوانی بدرێت، لە بەرامبەریشدا دادگا بڕیاریدا بە ھەڵگرتنی فەرمانی دەستگیرکردنی و ئازادکردنی.

ئەو ژنە سیاسەتمەدارەی باکوری کوردستان پێشوتریش لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ، ساڵی ٢٠١٦ تا ساڵی ٢٠٢٢ دەستگیرکرابوو و لەو ساڵەدا بەھۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە ئازادکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزە ئاسمانیەکانیان لە رێگەی دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٥، چەند پێگە و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج.

راشیگەیاند، ئەو ھێرشەش وەڵامێکە بۆ ئەو ھێرشانەیە کە بەم دواییە لە عێراق و سوریا کراونەتە سەر ھێزەکانیان.

لوید ئۆستن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان نییە رەوشەکە  ئاڵۆزبکەن، بەڵام وەک پێشتر رایانگەیاندبوو ئەوەی پێویست بکات بۆ پاراستنی ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەیکەن.

ھاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ھێرشەکەی ئەمریکا نۆ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە ئێران کوژراون.

لە دوو ھەفتەی رابردوودا، ئەمە دووەمین ھێرشی ئەمریکایە بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، کە رۆژی ٢٦ی مانگی رابردووش پێگەی ئەو گرووپانەی لەسەر سنوری عێراق-سووریا کردە ئامانج، لەکاتێکدا لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا، زیاتر لە ٤٠ جار ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج و زیاتر لە ٤٥ سەربازیان بەوھۆیەوە برینداربوون.

ئەمریکا نزیکەی"٢٥٠٠" سەربازی ئەمریکی لە عێراق و "٩٠٠ "سەربازی لە سوریا لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ھەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، بەھۆی لەکارکەوتنی دامەزراوە تەندروستییەکان و سیستمی ئاو و بڵاوبوونەوەی خۆڵ و خاشاک و بەدخۆراکی و نەمانی ئاسایشی خۆراک، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە غەززە زیادیکردووە. 

رێکخراوەکە راشیگەیاندووە، ھێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە چڕکراونەتەوە و ژمارەی بریندارانیش رووی لە ھەڵکشانە، ئەوەش مەترسییەکی دیکەیە لەسەر رەوشی تەندروستی خەڵک.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس ئاوارەی ناوخۆن لە غەززە، لەو ژمارەیە نزیکەی ٧٢٥ ھەزاریان لە ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن و ١٢٢ ھەزار کەسیش لە نەخۆشخانە و کڵێسا و بینا گشتییەکان دەژین، ھەروەھا زیاتر لە ١٣١ ھەزار کەسیش لە ٩٤ خوێندنگە شوێنی مانەوەیان دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کارە نامرۆڤانە و دڕندانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی ھەمەلایەنە ھەیە لە بواری رێزگرتن لە تێگەیشتنە مرۆییەکان و جەختکردنەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە کە لە رەوشێکی زۆر خراپدان بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر شارەکەیان.

وتیشی، حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە لە ھیچ پرۆژەیەکی تایبەت بە کەرتی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل بەشداری نەکات و ھەماھەنگیشی لەگەڵ نەکات تا ئەو کاتەی ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە رانەگرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دامەزراوەی دەسەڵاتی وزەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، دانیشتووانی کەرتی غەززە جگە لەوەی بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە خۆراک و ئاویان دەستناکەوێت و سەرجەم پێداویستییەکان و بژێوی رۆژانەشیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، لە غەززە گرفتی نەبوونی سوتەمەنی ھەیەو خەڵکی لە رەوشێکی زۆر خراپدان بەتایبەتیش بەھۆی ئەوەی کە سوپای ئیسرائیلیش رێگە نادات ھیچ جۆرە سوتەمەنییەک بگاتە زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تائێستا، زیاتر لە ٧٠٪ی سەرجەم تۆڕەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا لەکەرتی غەززە وێران بوون و بە تەواوی لەناوچوون، زیانەکەشی دەگاتە ٨٠ ملیۆن دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر سەعید ئیروانی نێردەی ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە ئەمریکاش بەرەسمی ھاوکاریکرد لەو ھێرشانە، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی کە ھاوسۆزن لەگەڵ حەماس، ھێرش و بۆردومانەکانیان بۆسەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد.

وتیشی، بەھیچ شێوەیەک و بەھیچ رێگەیەک بەشداری ئەو شەڕەمان نەکردووە و پەیوەندیشمان بەو ھێرشانەوە نییە کە لە عێراق و سوریا دەکرێنەسەر ھێزەکانی ئەمریکا.

راشیگەیاند، ئەمریکا بێ بەڵگە ئێران لەسەر ئەو ھێرشانە تۆمەتبار دەکات و تۆمەتەکانیش دوورن لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ھەنگاو بڵاویکردەوە، سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی فەرھاد ئاقایی، تەمەن ٣٢ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

ھاوکات تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندوە، سزای لە سێدارەدان بەسەر ٩ کەسدا لە بەندینخانەی قزلحەساری کەرەج جێبەجێکرا، ناسنامەی سێ کەسیان بەناوەکانی"حسێن ھەواسی و رەسوڵ تەیموری خەڵکی لوڕستان و بەھمەن فەتحوڵازادە" ئاشکرا کراوە.

راشیگەیاندوە، ئەو بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئاکامی بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تائێستا ١٠ ھەزار و ٥٦٩ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە چوار ھەزار و ٣٢٤ یان منداڵن و دوو ھەزار و ٨٢٣ی دیکەیان ژنن. راشیگەیاند، ٢٦ ھەزار و ٤٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا دوو ھەزار و ٦٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن، کە نزیکەی ھەزار و ٢٥٠یان منداڵن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا، بەڵام تائێستا تەنھا دووجار پێگەی ئەو ھێزە چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج.

وتیشی، ھەر چەندە ھێرشەکانیان نەبووەتە ھۆی راگرتنی ھێرشی ئەو چەکدارانە، بەڵام ئەگەر ئەوەی پێویست بکات بۆ پاراستنی ھێزەکانیان لە ھەرکات و شوێنێک دابێت ئەوان ئەنجامی دەدەن و وەڵامی پێویستیان دەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە تائێستا زیاتر لە ٤٠ جار ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و بەھۆیەوە زیاتر لە ٤٥ سەرباز و کارمەند برینداربوون.

ھاوکات، ئەمیر سەعید نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاندووە، ئێران ھیچ کاتێک دەستوەردانی لە ھیچ ھێرشێکدا نەکردووە لە دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئەوەی ئەمریکا دەیڵێت تۆمەتی بێبنەمان و تائێستا نەیتوانیوە بیانسەلمێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن لەگەڵ ئیسرائیل دانوستان دەکات سەبارەت بە داھاتووی غەززە، دوای کۆتاییھاتنی جەنگەکە، بەڵام بزووتنەوەی حەماس بەشێک نابێت لە غەززە و دووبارە داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیل کارێکی راست نابێت. 

جۆن کیربی وتیشی، حەماس نیازی کۆمەڵکوژی دژی ئیسرائیل ھەیە و دەیەوێت لەسەر نەخشە بیسڕێتەوە.

لای خۆشیەوە، ڤیدانت پاتیل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە لەوەی، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ تەلئەبیب بە روونی بە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وتووە، لەگەڵ دووبارە داگیرکاری غەززە نین. ھەروەھا دەیانەوێت ئیسرائیل پارێزراو بێت لە ناوچەکە و غەززە نەبێتە بنکەیەک بۆ ھێرشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فرانک ھوگەربیتس، پسپۆڕی بواری بوومەلەرزەزانی لە ئێکسێکدا دەڵێت، پێویستە جیھان ئیسرائیل ناچاربکات واز لە بۆردومانەکانی بھێنێت و دەستبەرداری کۆمەڵکوژییەکانی دژی فەڵەستینییەکان ببێت، چونکە بۆردومانەکانی کاریگەرییەکی گەورەی بومەلەرزەییان لەسەر ناوچەکە دەبێت و روودانی بوومەلەرزەی گەورە بەدرێژایی دەریای مردوو خێراتر دەکات.

پێشتر فرانک ھوگەربیتس، پێشبینی روودانی چەند بوومەلەرزەیەکی وێرانکەری کردووە، لەوانە بوومەلەرزەکانی تورکیا، کە رۆژی شەشی شووباتی ئەمساڵ روویاندا و بەھۆیانەوە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤیدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لەبارەی کردنەئامانجی ھێزەکانیان لە عێراق، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی قسەیان کردووە و سودانی پێی وتوون، ئەو ھێرشانە جێگەی قبوڵ نین و بەڵێنیداوە ھەموو کارێک بکات بۆ راگرتنیان.

ڤیدانت پاتێل وتیشی، ھەر لەبارەی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، پەیامێکی راستەوخۆیان بۆ ئێران ناردووە و پێیان راگەیاندوون، بە بەھێزی ئامادەن بۆ پاراستنی ئەندامان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ھەموو ھەنگاوێک دەگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ رایگەیاند، ئیسرائیل دوای جەنگ بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو بەرپرسیارێتییەکی گشتگیری ئەمنی لە غەززە وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر نەتوانن ئەو بەرپرسیارێتیە وەربگرن، ئەوا رووبەڕووی حەماس دەبنەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە رایگەیاند، ھیچ ئاگربەستێکی گشتگیر یان ئاگربەست لە غەززە، بەبێ ئازادکردنی دیلەکان نابێت، وتیشی، ئاگربەستی ماوەدرێژ سوودی بۆ حەماس ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئاکامی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٠ ھەزار و ١٦٥ کوژراو بەرزبووەتەوە کە لەو ژمارەیە، چوار ھەزار و ١٠٤یان منداڵن و زیاتر لە دوو ھەزار و ٢٥٠ کوژراویشیان ژنن.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی برینداران لە غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٧ ھەزار بریندار و دوو ھەزار و ٦٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن، کە نزیکەی ھەزار و ٢٥٠یان منداڵن.

لای خۆیەوە، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەرانی فەڵەستین ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا ٨٨ کارمەندیان لە غەززە کوژراو، وتیشی بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە لە ٧٠% دانیشتوانی غەززە ئاوارەبوون و لە رەوشێکی مرۆیی خراپدا دەژین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی حوڕییەتی تورکی، بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لە ئەنقەرە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ھاکان فیدان جەختیکردووەتەوە تورکیا چاوی لە ئاگربەستی بەپەلەیە لەنێوان ئیسرائیل و غەززە.

رۆژنامە تورکییەکە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە نزیکەی دوو سەعات و نیوی خایاندووە، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاندووە، ئەمریکا ھیچ نیازێکی نییە بۆ راگواستنەوەی تەواوی دانیشتووانی غەززە و ھەمووان لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە لەکاتێکدایە کە لەسەرەتای ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئیسرائیل داوای لە خەڵکی غەززە کرد، بەرەو سنوورەکانی میسر بچن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی کەرتی غەززە، ئیسرائیل دۆسیەی ئەمنی کەرتی غەززە دەگرێتە ئەستۆ، چونکە بۆ ھەموو جیھان روونبووەتەوە کاتێک دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچەیە لەئەستۆی ئیسرائیل نییە چی روودەدات.

جەختیلەوەشکردەوە، تا ئەو کاتەی حەماس سەدان دیل ئازاد نەکات، ئیسرائیل ئامادەنییە بۆ ئاگربەست.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، رۆژانە ناوە ناوە ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە کەرتی غەززە رادەگەیەندرێت بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان بە خەڵکی ناوچەکە و ئازادکردنی دیلەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...191192193194195...514