لە شەڕ و پێكدادانی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گروپە چەكدارەكاندا لە دەوروبەری مەنبج، شەش چەكدار كوژران. 

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە هەسەدە رایگەیاند، لە نزیك مەنبج روبەڕوبونەوە لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا روویداوە و لە ئەنجامدا شەش چەكدار كوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێنراون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئۆپراسیۆنێكدا لە نزیك رەقە  27 كەس بە تۆمەتی لایەنگری بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیركراون.

هەسەدە وتیشی، ئەو هەڵمەتەیان لە ئەنجامی زیادبوونی چالاكییەكانی داعش لە ناوچەكە و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامداوە، چونكە لە هەوڵدا بوون رەوشی ئەمنی ناوچەكە تێكبدەن.