جیهان

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی رەوشی بارمتەکان کە لە لایەن بزوتنەوەی حەماسەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون رایگەیاند، وەک چۆن لەسەرەتاوە بەڵێنیان بە کەسوکار و خانەوادەی بارمتەکان داوە بۆ ئازادکردنیان، ئێستاش جارێکی تر بەڵێنەکەیان دووپاتدەکەنەوە کە لەھەواڵدان و لە کارکردن بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی سەرجەم بارمتەکان لە ژێر دەستی حەماس رزگار دەکەن.

وتیشی، لە ماوەی رابردوودا ھاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی (زوج وینشتاین) کە کەسێکی بەساڵاچوو بوو و وەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوو و وا بڵاوکرایەوە کە بە شێوەیەکی ئاسایی گیانیلەدەستداوە، بەڵام ئەمریکا بڕوا بەوە ناکات و پێی وایە ئەو ھاووڵاتییە ئەمریکییە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی کەرتی غەززە بڵاویانکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپا و تۆپخانەکانی ئیسرائیل کەمپی نەسیرات تایبەت بە ئاوارەکانیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بە چڕی بۆردومانکردووە، بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا زیاتر لە ٢٠ ھاووڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ٤٠ کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی بۆردومانەکەی ئیسرائیلەوە چەند خانوویەکیش رووخاون و ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیش تائێستا بێسەروشوێنن و کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانووە روخاوەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ھەینی، لە دوایین ڕۆژی مامەڵەکردن بە نەوت لە ساڵی ٢٠٢٣، نرخی نەوتی خاوی برێنت ١٨ سەنت بەرزبوویەوە کە دەکاتە ٠.٢٪ و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٣٣ سەنت، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش ١١ سەنت بەرزبوویەوە و گەیشتە ٧١ دۆلار و ٨٨ سەنت.

ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەندی بە ھێرشی حوسییەکان بۆ سەر دەریای سوور ھەیە کە تاڕادەیەک جوڵەی کەشتییە نەوتییەکانی سنووردار کرد.

ئەم دوو پێوەرە کە لە کۆتاییەکانی ساڵدا تۆمار کراون، بە نزمترین ئاستی کۆتایی ساڵ دادەنرێت لە دوای ساڵی ٢٠٢٠ کە پەتای کۆرۆنا خواستی تێکدا و بووە ھۆی دابەزینی نرخەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شینا بیلوز، راسپێردراو بۆ رێکخستنی ھەڵبژاردن سەربە دیموکراتەکان لە ویلایەتی مین رایگەیاند، بەپێی ھەمواری ماددەی ١٤ی دەستووری ئەمریکا ھەرکەسێک دەستی ھەبێت لە یاخیبوون یان پشتیوانی بکات و خەڵکی ھاندابێت بۆ توندوتیژی، رێگەی پێنادرێت ھیچ پۆستێکی باڵا لە ئەمریکا وەربگرێت.

وتیشی، بەپێی ئەو ماددەیەی دەستوور دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەھیچ شێوەیەک شایەتی ئەوە نییە جارێکی تر کاندید بکرێت بۆئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، چونکە پشتیوانی چەند یاخیبوونی کردووە و ھانی خەڵکیشی بۆ توندوتیژی داوە بە تایبەتی ھاندانی لایەنگرانی بۆ ھەڵکوتانەسەر کۆنگرێس دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنی رابردوو لە بەرامبەر جۆ بایدن شکستی ھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەڕاگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، لە بۆسەیەکی چەکدارانی حەماسدا دوو ئەفسەر و سەربازێکیان کوژراوەو سی سەربازی تریش بە سەختی برینداربوون، ھەروەھا لە ٤٨ کاتژمێری رابردودا ١١ ئەفسەر و سەربازیان کوژراوە.

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە کەرتی غەززە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢١ ھەزار و ٣٢٠ کەس.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی روسیا لەو وڵاتە، دوایین کاروانی ھاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە ئەمساڵدا بە بەھای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراوە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھاوکارییەکان چەک و تەقەمەنی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و دژە زرێپۆش لەخۆدەگرن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ١٥ ملیۆن تەقەمەنی و مووشەکی تێدایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داواشی لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە، بە زووی رەزامەندی دەرببڕن لەسەر بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە ساڵی داھاتوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پرسی بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە کۆنگرێسی ئەمریکا بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و کۆمارییەکان ئامادەنین رەزامەندی دەرببڕن بە بەردەوامبوونی ھاوکارییەکان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش جەخت لە بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراین دەکاتەوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راپۆرتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، سنورێک بۆ کوشتنی نایاسایی و توندوتیژی دژ بە دانیشتوانی رەسەنی کەناری رۆژئاوا دابنێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە دوای شەڕی حەماس و فەڵەستین بەرەو داڕمان چووە و پێشتر ھاوشێوەی نەبووە.

لە راپۆرتەکەدا داوا لە ئیسرائیل دەکات، دوور بکەوێتەوە لە ئامرازەکانی توندوتیژی دەرھەق بە دانیشتوانی رەسەنی کەناری رۆژئاواو ناچار بە کۆچکردنی زۆرەملێیان نەکات.

بەپێی راپۆرتەکە، دۆخی مافی مرۆڤ لە کەناری رۆژئاواو رۆژھەڵاتی قودس پێشێل دەکرێت لەلایەن نەژادپەرستە ئیسرائیلیەکان و سوپای ئەو وڵاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی تورکیا ئاشکرایکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو پشووی پەرلەمانی تورکیا تەواودەبێت و پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە پەرلەمان بۆ دەنگدان بە ئەندامێتی سوید لە رێکخراوی ناتۆ.

دوای جەنگی روسیا و ئۆکراین لە شوباتی ٢٠٢٢، ھەریەک لە سوید و فینلاند داوایانکرد بچنە ببنە ئەندامی ناتۆ کە ئەمریک، بەڵام تورکیا بوو بە بەربەست لە بەردەم بە ئەندامبوونیان.

بەڵام دواتر داواکەی فینلاند رەزامەندی لەسەردراو لە مانگی نیساندا بووە ٣١ھەمین ئەندامی ناتۆ، بەڵام دوای ١٩ مانگ ھێشتا داواکەی سوید لەسەر بڕیاری تورکیا ماوەتەوەو یەکلانەبوەتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای رەسمیی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی رەزا مووسەوی گەیشتووەتەوە تاران و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەمنی و خەڵکێکی زۆر پێشوازی لێکراوە و لەلایەن لەلایەن عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە نوێژی لەسەر کراوە و بڕیارە لە تاران بەخاکبسپێردرێت.

رۆژی دووشەممە لە بۆردومانێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە سوریا، رەزا مووسەوی فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا، رۆژی چوارشەممە تەرمەکەی لە سوریاوە رەوانەی نەجەف کرا و ئەمڕۆش گەیشتەوە تاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای رەسمیی حکومەتی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ  ئون فەرمانێکی ئاڕاستەی سوپا و کەرتی پیشەسازیی تەقەمەنی و چەکی ئەتۆمیی وڵاتەکەی کردووە، بە خێرایی ئامادەکاریی بۆ جەنگ بکەن.

رێبەری کۆریای باکوور رایگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی جوڵەیەکی دوژمنکارانەی بێپێشینەی ئەمریکا بووەتەوە، ھەربۆیە ئامادەکاریی بۆ جەنگ  دەکەن.

کۆریای باکوور پەیوەندییەکانی بە تایبەت لەگەڵ روسیا فراوان کردووە، بەوھۆیەوە رووبەڕووی رەخنەی ئەمریکا بووەتەوە و تۆمەتباری دەکات بە ناردنی چەک بۆ روسیا بۆ بەکارھێنانی لە جەنگی ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەردۆغان بۆی نییە ئامۆژگاری ئەخلاقمان بکات، چونکە خۆی کۆمەڵکوژی دژی کوردەکان ئەنجام دەدات و ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە لە جیھاندا بۆ دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی کە دژی  دەوەستنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانی ئیسرائیل کاردەکەن بۆ لەناوبردنی گروپە تیرۆرستییەکانی وەکو حەماس کە تاوان دژی مرۆڤەکان ئەنجام دەدەن و ئەردۆغانیش بەشانیاندا ھەڵدەدات و میوانداری سەرکردەکانیان دەکات. 

ئەردۆغان رایگەیاندبوو، ناتانیاھۆ ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەدۆلف ھیتلەردا نییە و ھێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە بە مامەڵەی نازییەکان لەگەڵ جولەکەکان بەراورد کرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا ٢٤٠ کەس بەھۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون بەوەش ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە ٢١ ھەزار کەسی تێ پەڕاند، ژمارەی بریندارانیش گەیشتۆتە نزیکەی ٥٥ ھەزار کەس.

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، سێ سەرباز لە کاتی شەڕە بەردەوامەکانی کەرتی غەززە کوژراون، بەمەش ژمارەی ئەو سەربازە کوژراوانەی لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا کوژراون گەیشتۆتە ھەشت سەرباز. 

ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ حەماس گەیشتۆتە٤٩٨ سەرباز.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەیک سۆلیڤان وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، واشنتۆن نیگەرانە لە راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی یۆرانیۆمی پیتنێدراو لەلایەن ئێرانەوە. 

وتیشی، بریکارەکانی ئێران لە ناوچەکە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی رەوشەکە و تێکدانی ئاسایش، بە تایبەت لە عێراق و سوریا و دەریای سوور. 

 لە بەرامبەریشدا ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، چالاکییەکانیان لە بواری ئەتۆمی زیاد نەکردووە و ئەو راپۆرتەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەتۆمیش رەتدەکەنەوە، وتیشی ئاستی پیتاندنی یۆانیۆمیان نەگەیاندووەتە ٦٠٪. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، ئەوەی خستوەتەڕو، تاران بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی بەرگری لەخۆی بەکاردەھێنێت و وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە لەبەرامبەر کوشتنی فەرماندەکەی سوپای پاسداران لە سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات و کوشتنی ئەو فەرماندەیەی وڵاتەکەی سەرکۆنە بکات.

باڵیۆزی ئێران داواشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد ئیسرائیل پابەندی جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکەن و رێگری لێ بکەن تا لەوە زیاتر ئاسایشی ناوچەکە نەخاتە نائارامییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل کە بە کەسێکی نزیک لە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دادەنرێت، سەردانی واشنتۆن دەکات و چاوی بە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەوێت.

راشیگەیاند، ئامانجی سەردانی ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل، گفتوگۆکردنە لەبارەی پلانی ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندیی جەنگەکە لە غەززە، ھەروەھا گفتوگۆکردنە لەبارەی چۆنێتی و  کاتی کۆتاییھێنان بە جەنگەکە.

سەردانی ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، ئیدارەی ئەمریکا و حکومەتی ئیسرائیل ناکۆکن لەسەر کاتی کۆتاییھاتنی جەنگ  لە غەززە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی "یادیۆت ئەھرەنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەمریکا پردێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ئیسرائیل کردەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی گولەی تۆپھاوێژ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و پێداویستی سەرەکی جەنگی بۆ سەربازە ئیسرائیلییەکان.

سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا ناو بەناو رایدەگەیەنێت کە ھەوڵی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لە غەززە دەدات، بەڵام تا ئێستا ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل بەردەوامە.

وەزارەت دارایی ئیسرائیلیش رایگەیاند، سەرەڕای ھاوکاریەکانی ئەمریکا، تێچوی شەڕی غەززە تا ئێستا گەیشتۆتە نزیکەی ١٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...192193194195196...535