كۆبونەوەی وەفدی دەم پارتی وئۆجالان كۆتاییهات
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دوای ١٠ ساڵ لە رێگری دەسەڵاتدارانی توركیا، دواجار ئەمڕۆ رێگە درا دوو پەرلەمانتاری دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی بكەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان كۆببنەوە.
وەفدێكی پەرلەمانتارانی پارتی یەكسانی و دیموكراسی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان گەیشتنە دورگەی ئیمڕاڵی و بڕیارە لە كۆنفڕاسێكی رۆژنامەوانیدا وردەكارییەكانی كۆبونەكەیان ئاشكرا بكەن.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە ئامەد رایگەیاند، ئەو كۆبونەوەیە نزیكەی سێ سەعاتی خایاندووە.



