وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین: پاڵپشتی سوریا و گەلەكەی دەكەین
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وەفدێكی بەحرەین گەیشتە سوریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوەوە
میدیای سوریا رایگەیاند، وەفدێكی بەحرەین بە سەرۆكایەتی ئەحمەد بن عەزیز ئال خەلیفە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی ستراتیژی بەحرەین گەیشتە دیمەشق و چاوی بە ئەحمەد شەرع فەرماندەی ئیدارەی سوریا كەوت.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەینیش لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشتی سوریا و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەكەن و هاوكاری گەڕانەوەی پەنابەر و ئاوارەكانی سوریاشن بۆ وڵاتی خۆیان.
لە سەرەتای روخانی دەسەڵاتەكەی ئەسەدەوە بەحرەین رایگەیاندبوو، بە وردی چاودێری رەوشی سوریا دەكەن و سورن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری سوریا.