ئەحمەد شەرع رایگەیاند، ئیدارەی ئێستای سوریا لەگەڵ هەسەدە لە دانوستاندایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، چونكە كورد بەشێكی دانەبڕاوە لە پێكهاتەكانی سوریا.

ئەحمەد شەرع فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سوربازییەكانی سوریا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو گەلی سوریای رزگار نەكردووە، بەڵكو گەلی سوریا خۆی بڕیاریداوە خۆی رزگار بكات، وتیشی، سوریا پێویستی بە ساڵێك دەبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتی هەست بە گۆڕانكاری ڕیشەیی لە سیستمی حوكمڕانی و خزمەتگوزارییەكاندا بكات.

راشیگەیاند، ئیدارەی ئێستا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات دانوستان دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

جەختیشیكردەوە، كورد بەشێكی دانەبڕاو لە پێكهاتەكانی سوریا، هیچ دابەشبوونێكی وڵاتیش لە ئارادا نییە. هیواشی خواست؛ ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ سزاكانی سەر سوریا هەڵبگرێت.