ترەمپ بۆ دادگای باڵا: یاسای قەدەغەكردنی بەكارهێنانی تیكتۆك رابگرن
ئاکام
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دۆناڵد ترەمپ، داوای لە دادگای باڵای وڵاتەكەی كرد كاركردن بە یاسای قەدەغەكردنی بەكارهێنانی تیكتۆك رابگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا داوای لە دادگای باڵای وڵاتەكەی كردووە، لە سەروبەندی دەستبەكاربوونیدا لە ٢٠ی مانگی داهاتووەوە یاسای قەدەغەكردنی بەكارهێنلانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك رابگرێت.
لەبەرانبەردا دادگای باڵا رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر گوێگرتن لە دۆسیەكە، بەڵام ئەگەر بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی كۆمپانیا چینییەكە نەبێت، ئەوا لە ١٩ ی مانگی داهاتووەوە، واتە یەك رۆژ پیش دەستبەكاربوونی ترەمپ، یاسای قەدەغەكردنی تیكتۆك لە ئەمریكا دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
كۆنگرێسی ئەمریكا لە مانگی نیسانی رابردوو دەنگیدا لەسەر قەدەغەكردنی تیكتۆك و داوایكرد یاساكە لە ١٩ی ١ی ٢٠٢٥ ەوە جێبەجێ بكرێت.