سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق رایگەیاند، ئەمریكا هێزی زیاتر لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد جێگیر دەكات و ئەو رێكارانەش پەیوەندی بە رەوشی سوریاوە هەیە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق بە میدیاكانی راگەیاندووە، ئەمریكا هێزی زیاتری لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە سنوری ئەنبار جێگیر كردووە و چەند فڕۆكەیەك و كەلوپەلی سەربازیشی بۆ ناو بنكەكە گواستووەتەوە.

دەشڵێت، جوڵەی فڕۆكەكانی ئەمریكا نائاسایی و چاوەڕوان نەكراو بوون و ئەو رێكارانەش پەیوەندی بە رەوشی ئێستای سوریاوە هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو پاتریك رایدەر سكرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن رایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا ٩٠٠ سەربازی تریان رەوانەی عیراق و سوریا كردووە و لە ئێستاشدا ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق گەیشتووەتە دوو هەزار و  ٥٠٠ سەرباز.