کوردستانکوردستان

ڕاشیگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سیروان محەمەد" ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند جارێک لەلایەن خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی نیگەرانی و گلەی گەشتە بەردەستیان لەسەر ئەوەی ھەموو ساڵێک موڵکەکانی شارەوانی زیادکردنی ئاشکرای بۆ کراوە و چەند جارێک کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە، ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریدا پاڵپشت بە یاسا لەسەر خواستی خۆیان گرێبەستی زیاتر لە پێنج ھەزار و ٦٠٠ کرێچی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ درێژبکاتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ماوەی درێژکراوە لەگەڵ ماوەی گرێبەستەکەی ئێستای لە ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت و سەرجەم ڕێکارەکانی یاسای ژمارە ١ ساڵی ٢٠٢١ پەیڕەو بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی چاو ڕوونیکردەوە، ھیچ کارتێک تەزویر نەکراوە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەبێت، بەڵام لە بەشی ڕاستی نەینەوا لەلایەن ھێزی زێرەڤانییەوە ڕێگری لە چاودێریان کراوە پێداویستی تاییەت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی چاودێری بباتە ناو بنکەکان، ھەروەھا لە ڕۆژی دەنگدان نوێنەری ژمارەیەک کاندید لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بانگەشەیان کردووە.


ھاوکات ژمارەیەک ڕێکاری کۆمسیۆن جێبەجێ نەکراوە و ڕێگە بە دەنگدەران دراوە مۆبایل ببەنە ژوورەوە و وێنەی دەنگەکانیان بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەڵاح جەوھەر" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ١ی تشرینی دووەم کۆتا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکان و بە رەسمی بڕیاری درێژکردنەوەی وادەکە نەدراوە. وتیشی، تا ئێستا لە سنوری پارێزگای ھەولێر ١٤ ھەزار و ٢٦٦ تەکسی و لە سلێمانی ٤ ھەزار و ٣٠٠ تەکسی و لە دھۆکیش ٥ ھەزار و ٨٠٠ تەکسی  لۆگۆ و شریتیان لێدراوە، ئەوەش دەکاتە لە ٢٩%ی کۆی تەکسییەکانی ھەرێم.
ھاوکات، " دیلان رەواندزی" وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ لە دوای مانگی ئابەوە رێژەیەکی زیاتر لە خاوەن تەکسیەکان لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە و پێشنیاریش کراوە بۆ درێژکردنەوەی کۆتا وادەی بڕیارەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکانی ھەرێم رایگەیاند، لەناوچەی سۆران دەست بەسەر ١٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری "ھێرۆین" گیراوە، ھاوکات لە چوار رییانی "باعەدرێ - شێخان" تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە دانیشتووی ناحیەی حاجیاوایە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٢٥ لەیاسای ماددەھۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، دوای جیاكردنەوەی تەواوی دەنگەكان پێشبینی دەكرێت ژمارەكە بۆ سێ‌ كورسی بەرز ببێتەوە، ئاشكراشیكرد، پێشتر هۆشداریمان دابوو هێشتنەوەی كەمپی ئاوارەكانی موسڵ و شەنگال لە دهۆك تەنها بۆ هەڵبژاردنە ئەنجامەكانیشی دەریخست بۆ ئەم كەمپانە لە دهۆك و زاخۆن ئەگەر نا هیچ شەر و  مەترسی لە موسڵ و  شەنگال نەماوە تا رێگری لە گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان بكرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، لەبەرامبەر ساختەکارییەکان بێدەنگ نابن و بەڵگە و داتا رادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن، وتیشی دەرەنجامی بازنەکانی سێ و چواری ھەولێر رەت دەکەنەوە، وتیشی لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن و ئەگەر ناچاریش ببن لایەنگرانیان دەبەنە سەر شەقامەکان و ھەموو رێگەیەک بەرامبەر بەو ساختەکارییە دەگرنەبەر.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 رۆژی ١ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ  لە ئامەد  پۆلیسی تورکیا  ھەڵیان کوتاوەتە  سەرماڵان و لە ئەنجامدا  ١٢ کەسیان  بە تۆمەتی ئەندامی  رێکخراوی قەدەغەکرا و دەستگیرکردوە ، رۆژی سێشەممەش ١٢ی تشرینی یەکەم، لەلایەن دادگاوە  سزای زیندان بەسەر ٦ کەسیاندا سەپێنرا
بەپێی ھەواڵێکی ئاژنسەکانی باکوری کوردستان، رۆژی سێشەممە پۆلیسی تورکیا ھێرشیانکردۆتە سەر بارەگای حزبی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سۆسیالیزم و بەڕێوەبەرانی پارتی کرێکارانی تورکیا و  چەند کەسێکیان  دەستگیرکردوە و  تا ئێستاش ھۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئاشکرا نەکراوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم دڵنیایی داوەتە حکومەتی ئێران، چیتر رێگە بە چالاکی لایەنە کوردییەکان نادات و ئیدانەی ھەر ھێرشێکیش دەکەن لە خاکی ھەرێمەوە بکرێتە سەر ئێران، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن کە خاکی ھەرێم بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران بەکارنەھێنرێت. جەختیشیکردەوە، نابێت لایەنەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان خاکی ھەرێم بۆ ھێرشکردن بەکاربھێنن. لەبارەی ھەڵوێستی ئەو لایەنانەش نازم دەباغ ئاشکرای کرد، ھەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ئەرێنی بووە و ئەو پەیامەیان بە حکومەتی ھەرێم داوە کە ھەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵی ھێزە چەکدارەکانیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئەنجامە بەراییەکان ھاوپەیمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی ھەشت کاندیدی سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە، کە بریتین لە نەرمین مەعروف،بڕیار رەشید،ئاسۆ فەرەیدوون، چرۆ حەمەشەریف، غەریب ئەحمەد، بەدریە حسین، سروە محەمەد، رزگار محەمەد.


لە ھەولێریش ھاوپەیمانی کوردستان یەک کورسی بەدەستھێناوەو کاندیدی سەرکەوتوو کوردە عومەرە، لە دھۆکیش ھاوپەیمانی کوردستان  یەک کاندیدی دەرچووە  کە ئیمان عەبدولرەزاقە.


لە کەرکوکیش کورد شەش کورسی بەدەستھێناوە و سێ کورسیان ھی ھاوپەیمانی کوردستانە و ھەریەکە لە دیلان غەفور و گەیلان قادر و سەباح حەبیب دەرچوون.


لە پارێزگای سەڵاحەدین کەریم شکور کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.


لە پارێزگای نەینەواش، دوو کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان دەرچوون کە بریتین لە ئەحلام  رەمەزان و رۆنزی زیاد.


لە پارێزگای دیالەش سۆزان مەنسور کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، کۆمپانیای دانەغاز لە سەعات پێنج بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٢ی ١٠ی٢٠٢١  لەکێڵگەی کۆرمۆڵی غازی ھەڵدەستێت بەجێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی چاکسازیی کە ماوەیەکی زۆرە لەبەر بەرژەوەندی بەرنامەی کارەبای ھاووڵاتیان راگیرابوو، بەوەش بۆ ماوەی ٢٤ سەعات بڕی ھەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە، ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی بوونی کارەبا.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە،  وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەرنامەیەکیان داناوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بەسەرکەوتوویی لەماوەیەکی دیاریکراودا جێبەجێبکرێت و کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی کارەبا ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممە دادگایکردنی ھەریەک لە ئومێد بەڕۆشکی و بەدەل بەرواری دوو چالاکوانی بادینان لە شاری ھەولێر بە ڕێوەبچێت، کە بە تۆمەتی ناڕەوای سیخوڕیکردن و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە دەستگیرکراون.


ئەوەش لە کاتێکدا چەند جارێک دادگایکردنی ئەو چالاکوانانە دواخراوە، ھاوکات تیمی  رێکخراویسی پی تی بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان، داوای دادگاییەکی دەستبەجێ و دادپەروەرانە دەکات بۆ ئەو چالاکانەی بادینان، بۆ ئەوەی بتوانن بەزوویی بە خانەوادەکانیان شادببنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە لەیەکتری دابڕاون.


ھەروەھا پێشتر کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لەھەولێر رایانگەیاند:دەیانەوێت لە رۆژی دادگایکردنەکەدا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە بن و بەچاوی خۆیان ئەو تۆمەتانە ببینن کە دادگا روبەڕووی کەسوکاریان دەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەنگیدا و رایگەیاند، زۆر زۆر دڵخۆشە بە ئەم هەڵبژاردنە و هیواشی خواست هەمووان روو بكەنە سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە لێدوانێكیدا بۆ رۆنامەنوسان رایگەیاند ، هەڵبژاردنی ئەمجارە چارەنوسساز دەبێت ، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان دەنگ بدەن و هیواشی خواست ئەم هەڵبژاردنە ببێتە هەوێنێك بۆ ئەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كێشە كەڵەكە بووەكان چارەسەر بكەن ..

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان قوباد تاڵەبانی رایگەیاند ، ئەركی ئێمەیە نوێنەری نوێ هەڵبژێرین و بینێرینە بەغداد و هیواشی خواست ئەوەی مافی دەنگدانی هەیە بچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان ، وتیشی هەڵبژاردن پڕۆسەیەكی دیموكراسییە و پڕۆسەكە بە گشتی لە بانگەشەوە تا دەنگدانی تایبەت ئارام بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...787788789790791...915