حەمید رەشاش دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال گیانی لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
حەمید حوسێن تەھا ناسراو بە حەمید ڕەشاش لە ساڵی ١٩٣١ لە دایکبووە و لە سەرەتای لاویدا لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆڕش دەبێت بە پێشمەرگە و یەکەم ڕەشاش بەدەستی ناو شۆڕش دەبێت، لە چالاکییەکی پێشمەرگەشدا پێنج پێشمەرگە ناویان حەمید بووە بۆ ئەوەی لەیەک جیابکرێنەوە سەرۆک مام جەلال نازناوی حەمید ڕەشاش بە "حەمید حوسێن تەھا" دەبەخشێت.
حەمید ڕەشاش ھەر ئەو کاتە تێدەگات شۆڕش پێویستی بە خەباتی سیاسیش ھەیە، سەرەڕای ئەوەی نەخوێندەوار بووە، بەڵام کۆڵی نەدا و دەستی بە خوێندەواری و زانست و نوسین کردووە و لە پاڵ پێشمەرگایەتیدا درێژەی بە ئەو بوارانەشدا و خاوەنی چەند کتێبێکە.
حەمید ڕەشاش دوای چەندین ساڵ لە خەبات و تێکۆشان ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.