"زەردەشت ڕەفیق" لێپرسراوی ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیمەکانی شارەوانی سلێمانی بە ھاوکاری لیژنەکانی قایمقامیەت بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقامەکان، لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامەکان کراونەتەوە و ھاتووچۆ ئاساییە، بەڵام پێویستە شۆفێران و ھاووڵاتیان لە دوای سەعات پێنجی ئێوارە ھاتووچۆ ڕابگرن، چونکە ئەو کاتە بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما جارێکی تر ئاستەنگ دروست دەبێت.