لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی: شەقامەکانی ناو شار بەستویەتی
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری ھاووڵاتیان و شۆفێران دەکات کە ھێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەکە و مەترسی ڕووداوی ھاتوچۆی ھەیە، بۆ ئەوەی تووشی ڕووداو و کارەساتی ھاتووچۆ نەبن، بە ھیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن چونکە تا چەند سەعاتی داھاتوو ھیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە.
وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێریش رایگەیاند، رێگای ھەولێر - کەسنەزان لە نزیک مۆنۆمێنتەکە بەھۆی شەختە و بەستەڵەک بەستوویەتی و لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ئاگادار بن.



