وتیشی، دزەکردنی تیرۆریستان لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە بۆ ناو عێراق مەترسی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانیش دروست دەکەن.

لیوا قارەمان ئاماژەی بەوەشدا، لە ناوخۆی عێراق شانە نووستووەکانی داعش بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن پەلاماری پێشمەرگە و سوپای عێراق بدەن، بۆ ھەردوو مەبەستەکە ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق لە ئامادەباشیدان بۆ ھەر پەلامارێکی داعش کە لە ناوخۆ و دەرەوە بکرێتە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.