پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شۆفێرەکە لە کاتی چوونی بۆ پاککردنەوەی رێگای سەرەکی ناحیەی بەمۆ لە بەفر، لە ناوچەی گردەجاڵی سەر بە ناحیەی بەمۆ بلدۆزەرەکەی وەرگەڕا و کەوتووەتە ژێرییەوە، بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.  


وتیشی، شۆفێرەکە بۆ پاککردنەوەی رێگاکە بە خۆبەخشی رۆشتووەتە ئەو ناوچەیە. 


بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگاکانی سنوری ناحیەی بەمۆ بەستوویەتی و سەخت بووە و تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن.