کوردستانکوردستان

بەپێی نوسراوەکەش دەرچووە یەکەمەکان ژمارەیان ھەزار و ٦٨٥ کەسە و لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتەکانی تر دابەش دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواشی لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کرد، تا ھێوربونەوەی دۆخەکە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ و تیمە فریاگوزارییەکان بن، بۆ ئەوەی دوور بن لە ھەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو و نەبنە ھۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ تیمەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، تیمەکانی فڕۆکەخانە سەرقاڵی پاککردنەوەن وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، ھەروەھا بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین ژمارەیەک گەشت ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەکەن بە زووترین کات گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.


وتیشی، گەشتەکانی سلێمانی بۆ فرانکفۆرت و سلێمانی بۆ بەیروت و دوو گەشتی عەمرە بۆ شاری مەدینە و گەشتێک بۆ بەغداد و دوبەی و عەممان ڕاگیراون، چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی کەشوھەوای ھەرێم دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

توانا بەھادین لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانیان بە بەردەوامی سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ڕێگەوبانەکانن و لە ماوەی چەند سەعاتێکدا شەقامەکانی بازنەیی مەلیک مەحمود و سالم و بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانیان پاککردووەتەوە و خوێ ڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی ھاتووچۆ تێیاندا ئاسایی ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کەسە ناوی "عەلی مورادی"یە و خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستانە، بە مەبەستی کارکردن ھاتووەتە سلێمانی و پاسەوانی خانوویەکی تەواو نەکراو بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای "بوتاش"ی تورکی لە رایگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو بۆری ھێڵی نەوتی کەرکوک-جەیھان، کە نەوتی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک دەگەیەنێتە بەندەری جەیھانی تورکیا، لە نزیک پارێزگای "کاھرامان ماراش" لە باکووری کوردستان بە ھۆکارێکی نادیار تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە ئاگر کەوتووەوە و گواستنەوەی نەوت لە بۆریەکە راگیراوە، راشیگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و لێچوونی نەوتیان لە بۆریەکە راگرتووە.

لە بارەی رووداوەکەوە میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکرد، بەھۆی ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی تەقینەوەکە درووست بووە، رێگای ھاتوچۆی نێوان پارێزگای کاھرامان ماراش و عەنتاب بە رووی ھاتوچۆدا داخراوە.

ھاوکات سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور راگەیاند، ھەناردەی نەوت لە رێگەی ھێڵی نەوتی کەرکوک-جەیھانەوە درێژەی ھەیە و ھیچ گرفتێک لە بەردەم ھەناردەکردندا نییە، روونیشیکردەوە، کۆمپانیاکە رۆژانە ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەیی بۆریەوە رەوانەی دەرەوەی عێراق دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێشنیازەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە رێکخستنەوەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بازرگانی و پیشەسازی و تەندروستی و خستنەڕووی پێشنیازی ئاسانکاریی بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەکان و باج و رسومات و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت، ھاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەنجومەنی وەزیران لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د.سامان بەرزنجی" رایگەیاند، لە رێگەی تاقیگەکانی ناوەندی تەندروستی گشتی بەردەوامن لە جیاکردنەوە و دەستنیشان کردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم، کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە. وتیشی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشان کردنی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن" دابین کراوە و رۆژانە دەیان حاڵەتی توشبوون بەو جۆرە نوێیە لە ھەرێمی کوردستان پشت راست دەکرێتەوە.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، سەعات یەکی شەوی رابردوو لە قەزای زاخۆ، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "باوەڕ ئەکرەم"، دوای بە شەڕھاتنی لەگەڵ کەسێک بە چەقۆ کوژراوە .

راشیگەیاند، دوای رووداوەکە پۆلیسی زاخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بۆ تۆمەتباری رووداوەکە کردووە و دوای چەند سەعاتێک دەستگیریان کردووە و رەوانەی دادگایان کردووە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەک لە پەروەردەی گشتی پارێزگای دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند ، بەھۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلی بەفرەی رووی لە پارێزگاکە کردوە ، بریاریانداوە سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی رەسمی بێت .
ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژی ١٧ ی ئەم مانگەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بریاریداوە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە پشوی رەسمی بێت و تاقیکردنەوەکان بۆ رۆژی ٢٥ ی مانگ دوابخرێن .



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە بەپێی ئاگادارییەکە لە ئێستادا رێگای "چاڤیلاند - تونێلی پێشرەو – سیتەک"  و رێگای "دەباشان - تونێلی پێشڕەو – سیتەک" و رێگای "ھەواری شار-تونێلی پێشڕەو -  سیتەک" بە رووی ھاووڵاتیاندا کراوەن ، بەڵام بەھۆی دروستبونی بەستەڵەک لەسەر رێگاکان و ھەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران ، رێگای چوونە سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ داخراوە و مەفرەزەکانی ھاتوچۆ رێگە نادەن بە سەرکەوتن بۆ ئەو رێگایانە . لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی داواشی لە ھاووڵاتیان کردوە سەرکێشی نەکەن و پابەندی رێنماییەکان بن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، بەیانی ئەمرۆ شەپۆلی بەفر بارین لە قامیشلۆ و زۆرینەی ناوچەکانی جزیرەش بە رەشەباوە دەستپێکردوە و پلەکانی گەرما تا رادەیەکی زۆر دابەزیون و پێشبینی دەکرێت تا شەو پلەکانی گەرما ١٢ پلە لە ژێر سفرەوە بن ، مەترسیش ھەیە بەھۆی کەمی سوتەمەنیەوە شەپۆلەکە کاریگەری لەسەر ھاووڵاتیانی رۆژئاڤا دروست بکات ، ھەروەھا رایگەیاند ، بەھۆی شەپۆلەکەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ لە ھەندێک رێگا دروست بوە و چەند روداوێکی ھاتوچۆ ڕویانداوە ، بەڵام ڕووداوەکان زیانی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە و زیانەکان تەنھا ماددیین .

پێشبینیش دەکرێت لە بەردەوامیی بەفر باریندا چەند رێگایەکی ھاتوچۆ لە نێوان گوند و شارەکانی رۆژئاڤای کوردستاندا  دابخرێن .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د.سەباح نەسرەدین"بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمەکانی پێدانی ڤاکسین لە پشووەکاندا بەردەوام بوون لە کاردردن، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات سەردانی تیمەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.
وتیشی، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە زیادبوندایە، بەڵام رێژەی گیانلەدەستدان بەبەراوورد بە توشبووان کەمترە.
ھاوکات "ھەڤاڵ ئەبوبەکر"پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تائستا لە پارێزگای سلێمانی ٣٩٣ ھەزار و ٧٣٣ کەس ڤاکسینینان وەرگرتووە، پێویستە ئەو رێژەیە بەرزبکرێتەوە بۆ ئاستی دروستبوونی بەرگری گشتی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەڤاڵ ئەبوبەکر"پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشەی غازی ماڵان چارەسەرکراوە و بەشەغازی سلێمانی زیادکراوە، بەڵام لە مانگی ١ و ٢ بەھۆی بڵاوبونەوەی شەپۆلی سەرما، بەھۆی نەبوونی پێداویستی گەرمکردنەوە، خواست لەسەر غاز زۆرتر بووە.

وتیشی، سزای ھەرکەسێک دەدەن قۆرخکاری لە غازی ماڵاندا بکات و نرخ بەرزبکاتەوە.سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی ماڵانیش رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەسەڵاتی لە پارێزگاکان وەرگرتۆتەوە، ئەرکی دابینکردنی نەوت دەکەوێتە سەرشانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سامان لەتیف"وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینەکان لە ئێستادا، ٤٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە"د. سامان بەرزنجی"وەزیری تەندروستیی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پێنج حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پارێزگای دھۆک راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەشئەت سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات یەکی شەوی رابردوو لە قەزای زاخۆ، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "باوەڕ ئەکرەم"، دوای بە شەڕھاتنی لەگەڵ کەسێک بە چەقۆ کوژراوە، راشیگەیاند، دوای رووداوەکە پۆلیسی زاخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بۆ تۆمەتباری رووداوەکە کردووە و دوای چەند سەعاتێک دەستگیریان کردووە و رەوانەی دادگایان کردووە.
ئەم حاڵەتە یەکەم حاڵەتی کوشتنە لە زاخۆ لە ساڵی نوێدا، ساڵی رابردووش ١٤ رووداوی کوشتن لە قەزاکە ھەبووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...789790791792793...993