داعشە ھەڵاتووەکانی حەسەکە دەستگیرکرانەوە
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا شانە نووستووەکانی داعش لە نزیک گروتوخانەی گوێران لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکیان تەقاندووەتەوە، دەستگیرکراوەکانی داعش لە گرتوخانەکەدا یاخیبوون و ھەوڵی ھەڵھاتنیان داوە، بەڵام ھێزەکانیان توانیان کۆنترۆڵی رەوشەکە بکەن و ھەوڵی ھەڵھاتنەکە ھەڵبوەشێننەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە گەڕەکەکانی نزیک گرتوخانەکە پێکدادان لەنێوان شانە نوستووەکانی داعش و ھێزەکانی ئاسایشدا روویداوە و لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی نێوان ھەسەدە و ئاسایش و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گەڕەکی زوھور، دوو لە چەکدارەکان کوژراون. بەپێی دواین زانیاریش حەوت کەس بریندارن کە سیانیان لە ئەندامانی ئاسایشی رۆژئاڤان. ھەسەدە لە دووەم راگەیە ندراویدا لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، ھێزەکانی ئاسایش توانیویانە دوو لەو دەستگیرکراوانەی داعش دەستگیربکەنەوە کە لەزیندانەکە ھەڵھاتبوون و پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە دەورووبەری زیندانەکە بەردەوامی ھەیە.
گرتوخانەی گوێران پێنج ھەزار دەستگیرکراوی داعشی لێیە و لەژێر چاودێری توندی ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤادایە.