ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا شانە نووستووەکانی داعش لە نزیک گروتوخانەی گوێران لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکیان تەقاندووەتەوە، دەستگیرکراوەکانی داعش لە گرتوخانەکەدا یاخیبوون و ھەوڵی ھەڵھاتنیان داوە، بەڵام ھێزەکانیان توانیان کۆنترۆڵی رەوشەکە بکەن و ھەوڵی ھەڵھاتنەکە ھەڵبوەشێننەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە گەڕەکەکانی نزیک گرتوخانەکە پێکدادان لەنێوان شانە نوستووەکانی داعش و ھێزەکانی ئاسایشدا روویداوە و لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی نێوان ھەسەدە و ئاسایش و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گەڕەکی زوھور، دوو لە چەکدارەکان کوژراون. بەپێی دواین زانیاریش حەوت کەس بریندارن کە سیانیان لە ئەندامانی ئاسایشی رۆژئاڤان. 


گرتوخانەی گوێران پێنج ھەزار دەستگیرکراوی داعشی لێیە و لەژێر چاودێری توندی ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤادایە.