کوردستان

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و ئابوری لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز دەنگۆیەک لەبارەی قەرزکردن بۆ تەواو کردنی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی ٢١%یش رەتدەکاتەوەو رایگەیاند، ئەوەی وتراوە تەنھا بۆ مانگی پێشوو بووە کە کورتھێنان ھەبووە لەکاتی دابەشکردنی مووچەو ٣٥ ملیۆن دۆلار قەرز کراوەو وەزیری داراییش کە چووە پەرلەمانی کوردستان ھەمان شتی لە لیژنەی دارایی وتووە.


سەبارەت بە مەترسی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کە لەماوەی پێشوو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاردرا پێداچوونەوەی بۆ بڕیارو ڕێنماییەکانی پێدانی دەرماڵەی فەرمانبەران بکرێت، رێباز حەملان دڵنیاییدا لەوەی، ھەوڵەکان بۆ رێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانە نەوەک کەمکردنەوەی ئەوەش بۆ یەکسانیی و نەھێشتنی جیاوازییە لە وەرگرتنی دەرماڵەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. فازل نەبی شارەزای ئابوری و بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی بڕیاری ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیارە بدات بۆ ھەرێمی کوردستان وەزیری دارایی دەتوانێت رێگری بکات، بەڵام ئەوەی ھەیە لە ئێستادا ھیچ کێشەیەکی یاسایی لەبەردەم ناردنی پشکی ھەرێم نەماوە.


باسی لەوەشکرد، بەھۆی ئەوەی کەسی شارەزای ئابوری نییە بۆیە بڕیارەکە بەوجۆرە دراوە، ئەگەر بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بوایە کە کراوە لە یاسای بودجە ھیچ رێگرییەک نەدەما بۆ ناردنی بەڵام ئەوەی ئێستا ھەیە رەنگە مەترسی لەسەر دروست ببێت. 


ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەوەی بەرچاو روونی ھەیە رەنگە ئەو ٢٠٠ ملیارە تارادەیەک جێگیربێت بەڵام ئەگەر نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوەو داوای داھاتی زیاتری دەروازە سنورییەکان بکەن رەنگە لەو ٢٠٠ ملیارە کەمتر رەوانەی ھەرێم بکرێت.


سەبارەت بە لابردنی لێبڕنی مووچە لەھەرێمی کوردستان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی وتی، "ئەگەر نەتوانرێت بڕینی ٢١% چەند مانگی پێشووی  ئەمساڵ بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم بگەڕێنرێتەوە حکومەتی ھەرێم دەتوانێت بەوپارەیە لێبڕینی مووچە بۆ شەش مانگی ئەمساڵ ھەڵبگرێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەباس جیھانگیر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری بەشەکان لە وەزارەتی کۆچ و کچبەرانی عێراق رایگەیاندوە، وەزارەتەکەیان قەرەبوی ١٣٦ خێزانی ئاوارەی کەمپی شاریای کردووەتەوە، کە بەھۆی روداوی ئاگرکەوتنەوەکە خێمەکانیان سوتاوە و ھەریەکێکیش لەو خێزانانە بڕی ٥٠٠ ھەزار دیناری وەرگرتوە. 


راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو خێمانەی کە لە کەمپەکەدا سوتاون ٣٨٧ خێمەیە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتوە کە خێزانێک لەو کەمپەدا ٢ بۆ ٣ خێمەیان ھەیە، چونکە ماوەی ٥ بۆ ٦ ساڵە تێیدا نیشتەجێن.


رۆژی چواری حوزەیران ئاگرێکی بەھێز لە کەمپی شاریای پارێزگای دھۆک کەوتەوە، کە تایبەتە بە ئاوارە ئێزدییەکان و لە ئەنجامدا ش کەس برینداربون و سەدان خێمە سوتان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتیان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێکی سوتێنراو لە نزیک گوندی عەزیزاوا، پاش ئەوەی ‌ھێزەکانیان چونە شوێنی رووداوەکە، بە فەرمانی دادوەر دەستبەجێ دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و توانرا چەند سەرەداوێک بدۆزرێتەوە.


راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لاشە سوتێنراوەکە ناسرایەوە کەژنێکە بەناوی (ب،ع،ح) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠، لە ڕۆژی ١٥و١٦ ی ٢٠٢١ تۆمەتباران سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران  بەناوەکانی  (پ ع ح) لە دایکبوی ساڵی ١٩٨٥ سلێمانی، (م،ع،ح) لە دایکبوی ساڵی ١٩٨٨، (ب،ج،ج) لە دایکبوی ساڵی ١٩٩٦.


ئاسایشی سلێمانی ئەوەی ئاشکراکردووە، تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە، کە لە رۆژی ١٠ی ٦ی ٢٠٢١  تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە لەسەر کێشەیەکی کومەڵایەتی ژنەکەی بە ئۆتومبێل و بردووە بۆ دەرەوەی شار، لەکاتی سەرخستنی لە ناو ئۆتومبێلەکەدا ژنەکە بەرەنگاری بووەتەوە و لەلایەن تاوانبارەکەوە بەسێ فیشەک کوژراوە ، دواتر بردویەتی لە چۆڵەوانییەکی نزیک گوندی عەزیزاوا سوتاندویەتی. 


ئاشکراشیکردووە، لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا دوو تۆمەتبارەکەی تر بە تۆمەتی پێدانی چەک و ھاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٤٦٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەشت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٩٩ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، نرخی بەنزین گرانتر دەبێت و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە ٧٠٠ دینارەوە دەبێتە ٧٥٠ دینار و موحەسەنیش لە ٧٥٠ دینارەوە دەبێتە ٨٠٠ دینار، سوپەریش لە ٨٥٠ دینارەوە بۆ ٩٠٠ دینار بەرز دەبێتەوە.


بە وتەی خاوەن بەنزینخانەکانیش، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان و بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار لە بەرامبەر دینار کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ھەبووە و پێدەچێت نرخی بەنزین لەو نرخەی ھەیە زیاتر بەرز ببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی فەرماندەیی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لە بارەی پاراستنی سنورەکانی ھەرێم و توندوتۆڵکردنەوەی دامەزراوە ئەمنییەکانی ھەرێم و وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی سلێمانی بکات.


ھاوکات نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی سەقامگیری لە ناوچە سنورییەکان کراوە بە ھاوبەشی ھەردوولا و ئەوەش بە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێک، ھەروەھا وەزیری ناوخۆی عێراقیش جەختی لەوە کردووەتەوە، ھێزی پاسەوانی سنوری ھەرێم ڕۆڵی باشی ھەبووە لە تێکشکاندنی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تاوان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە ئاسایشی سلێمانی کرد بۆ دۆسیەکانی تری توندوتیژی دژی ژنان زیاتر ھاوکاری دام و دەزگا یاساییەکان بن، چونکە ئەم دیاردەیە جگە لە دەستدرێژی و سنور بەزاندن پەڵەیەکی ڕەشە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی کۆمەڵگەی کوردی.


ھاوکات جێگری سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە حکومەت پێداگر و چاودێر دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا لە ھەرەسانکردن و تاوانەکانی کوشتنی ژنان و جگە لە جێبەجێکردنی دادگەری بە ھیچی تر ڕازی نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونی دەستەکەمان، دابەزاندنی بەھای دینار ھەڵئاوسانی لە ناو بازاڕەکان دروستکردووەو بووەتە کێشە بۆ ھاووڵاتیان چونکە نرخی پێداویستییەکان زیادیکردووە، باسی لەوەشکرد، لە دوو رۆژی داھاتوو راپۆرتی خۆمان تایبەت بە رێژەی ھەڵئاوسان بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢١ ئاشکرا دەکەین.


سەبارەت بە رێژەی ھەژاری و بێکاری لە ھەرێمی کوردستان، وتی، "لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ھیچ ئامارێکی فەرمی نە لە عیراق و نە لە ھەرێمی کوردستان نەکراوە، بەڵام لە ئێستادا تیمەکانمان لە سلێمانی لە راھێناندان بۆ ئەوەی دەست بەڕوپێوییەک بکەین بۆ زانینی ئاماری بێکاری لە ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەوەش ڕەنگە پێش کۆتایی مانگی ٩ی ئەمساڵ ئامارەکە ئاشکرا بکرێت".


راشیگەیاند، "بۆ ئاشکراکردنی ئامارەکانی ھەژاری لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیداین تاوەکو لە مانگی ١٠ دەست بە روپێوییەک بکەین لە عیراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ئاشکراکردنی رێژەی ھەژاری و ئەوەش ماوەی ساڵێک دەخایەنێت تاوەکو کۆتایی دێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لەلایەن ھاوپەیمانان و لایەنی ئەمریکییەوە بەڵێن بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە مووچە نەدراوەکانی لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە بدرێتەوە.


وتیشی، "تاوەکو ئێستا پێنج مووچەی لیوا ھاوبەشەکان لەلای ھاوپەیمانان و ئەمریکا ماوەو بەوەش ئەگەر بۆ ئەم مانگە وەکو بەڵینیانداوە سێ مووچەی ئەو ھێزانە ڕەوانە بکرێت دەبێت دواتر دوو مووچەکەی دیکەی لیوا ھاوبەشەکان رەوانە بکرێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوروپا.

دووەم: خستنەڕووی دوا پێشھاتەکانی  گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، نەوت و بانکی بازرگانی (TBI) بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ماددەی (١١) لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنەڕووی دەرئەنجامی دوا کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکار بۆ ئەم مەبەستە لە رۆژانی ٥/٣١ تاوەکو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ لە بەغدا.

سێیەم: بابەتی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.

چوارەم: خستنەڕووی بابەتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێشتر رەشنووسی بڕیارێک  بۆئەم مەبەستە لەلایەن فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون ئامادەکرابوو و ئاراستەی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران کرابوو.
 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی لە دیبەیتی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی تەکنەلۆژیا و زانیاری لە ھەولێر رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم.

جێگری سەرۆکی حکومەت تائیکدیکردەوە، حکومەت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک دروست بووە دەیانەوێت حکومڕانی لە کوردستان باشتر بکەن.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ئەزمونی جیھان تێیگەیاندین کە سەردەمی نوسراو و قەڵەم بۆ حکومڕانی بەسەرچووە.

وتیشی، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران ھەروەھا سیستمی بایۆمەتری کێشەی بن دیوار و دوو مووچەیی چارەسەر دەکات و پێشتر نەماندەزانی مووچە دەدەین بە کێ و٤٧٥ ھەزار ژمارەی بێھاوتا بەسەر مووچەخۆران دابەش دەکەین.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد بڕیاری خەرجکردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە ھەوڵی وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بووە.


وتیشی، سەرەتای سەردانەکانمان کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی ئەو زانیارییە ناردوستانەی لەسەر حکومەتی ھەرێم دراوە راستبکرێتەوە.


راشیگەیاند. بەپێی بڕیارەکە دەبێت حکومەتی عێراق بەشە بودجەی شەش مانگ بۆ ھەرێم بنێرێت و ئەوەش کاریگەری باشی دەبێت لەسەر موچەی فەرمانبەران و لێبڕینی موچە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا باسی ئەو بابەتە دەکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەسەرقەبران کوشتبوو.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ٥ی ٢٠٢١ تەرمی ژنێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی دۆزراوەیەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکەنی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.


راشیگەیاند، پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.


ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار ب، ب، ح لەدایکبووی ١٩٩٧ لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەمەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە كە بەهۆی كۆتاییهاتنی ماوەی كاركردنی لە هەرێم سەردانی دەباشانی كرد، لەدیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی باسی لە تەواوی پرسەكان و سەردانی ئەم دواییەی وەفدی یەكێتی بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی عێراق و سەركردە و لایەنە سیاسییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ناردنی بودجەی هەرێم، سوربونی یەكێتیشی دوپاتكردەوە لەچارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و پەنابردن بۆ دیالۆگی نیشتمانی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكان و گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەنێوان هێزەكانی هەرێم و عێراق.


هەر لەدیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە كرا و بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەكێتی بۆ بونیادنانی هێزێكی یەكگرتووی بەدسپلین و راهێنراو دووپاتكردەوە و داوایكرد هێزەكانی هاوپەیمانان و بەریتانیا هاوكاربن و بەشداربن لەپێشخستنی سیستمی سەربازیی لە هەرێم.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات  ئاماژەی بەوەشکرد ،ئەمە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی دووپاتی بکەمەوە کە بەتوندی ڕووبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستمەوە. وەک چۆن پێشتریش لەچەندین بۆنەدا باسمکردوە، ھەموو ھەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی ژنان و رووبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ یاسا.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...786787788789790...825