مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری حەمید رەشاش دەکات
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی شاری ھەولێر مام حەمید ڕەشاش
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مام حەمیدی جوامێری گشت قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمانمان پێگەیشت، ئەم زاتە کۆڵنەدەر و ماندونەناسە لەھەمومان ڕۆیشت، چونکە مام حەمید لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلولەوە ھەمیشە لە ڕیزی ھزری پێشکەوتنخوازیدا بوە و ھاوڕێ و ھاوسەنگەری مام جەلال بوە و ھەمووساتەکانی ژیانی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخانکردوەو لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا وەک پێشمەرگە و کادیرێکی لێھاتوو و کۆمەڵایەتی جێگە دەستی دیار بوە.
مام حەمید نمونەی کەسایەتی و جوامێریی و مەردایەتیەکی وەھا بوو لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنیشیدا ئەو بەردەوام بو لە تێکۆشان. ئیمڕۆش لە کۆچی دوایی مام حەمید ڕەشاشی ھەگبە پڕ لە خەباتدا جارێکی تر پرسە و ھاوخەمی خۆمان بە خانەوادەی کۆچکردو ڕادەگەیەنین و لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە کەسو کاری ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان