لەو بارەیەوە ئازاد سابیر بەڕێوەبەری ژووری ئۆپراسیۆن لەتەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لەڕۆژانی ٧_١٠ی نیسان سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردوە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٥٢کەس.
وتیشی، ئەگەری ئەوەی لێدەکەن ئامارەکە زیاتریش بەرزبێتەوە.
عەباس زەیدی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فریاگوزاری ئیلام رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ٢٨٥ کەس بەھۆی تەنگەنەفەسی کە لە ئەنجامی خۆڵبارین تووشی بوون، سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکانیان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
کەشناسی ئێرانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لە عێراق، لە ئەمڕۆە شەپۆلێکی تری خۆڵبارین لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانەوە روو لە ئێران دەکات و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یونان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سانتۆرین لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەر خنکان، سبەینێ تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم.
راشیگەیاند، تەرمەکان قوربانی رووداوەکەی ٢١-١٢-٢٠٢١ن و بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.
نوێنەری دەزگای لوتکە راشیگەیاند، تا ئێستا بەڵگەنامەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماون و دەزگای لوتکە بەمەبەستی ھاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان بەردەوامە لە بەدواداچوون.
بەهمەن قادروتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ھۆکارەکەی راگرتنی بەنزینەکەی گەڕاندەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی عێراق و مانگرتنی فەرمانبەران و گرتنی رێگەی کۆیە- سلێمانی .
لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزینیش لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا نرخی بەنزین لە بەرزبوونەوە راگیراوە و بەرەو دابەزین دەچێت.
ئاماژەی بەوەشکراوە، فێستیڤاڵەکە بە دروشمی، ھەورامان، تۆماری جیھانیی، فەرھەنگ و گەشەی بەردەوام و بە ئامانجی گەشەسەندنی ھەمەلایەنەی ناوچەی ھەورامان بەڕێوەدەچێت.
داوا لە لێکۆڵەران و نوسەران و رۆشنبیران کراوە، بەشداری فێستیڤاڵەکەدا بکەن و بە پێی یاسا و خاڵە دیاریکراوەکان، بەرھەمەکانی خۆیان رەوانەی نوسینگەی فێستیڤاڵەکە بکەن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ساڵی رابردوو، ناوچەی ھەورامان لە ٤٤ەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی میراتی جیھانیی رێکخراوی یونسکۆ، وەک میراتێکی بە نرخی جیھانیی تۆمار کرا.
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێم بڵاویکردەوە، دوابەدوای بەدواداچونی "بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ داواکاری جوتیاران کە بەھۆی کەمی رێژەی بارانبارین و پارێزگاری لە بەرھەمی دانەوێڵە و بەرووبومە کشتوکاڵییەکانیان بیرەکانی ئاو بۆ ئاودان بەکاردەھێنن و پێویستیان بە زیادکردنی رێژەی کارەبایە.
بۆ ئەو مەبەستەش "بێگەرد تاڵەبانی" پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ وەزیری کارەبا و پارێزگارەکان کرد و بە نوسراوی رەسمی ئاگاداری کردنەوە کە پێویستە بڕی پێدانی کارەبا بە جوتیاران زیاد بکرێت، دواتر داواکارییەکە پەسندکرا و بۆ لەمەودوا بڕی پێویستی وزەی کارەبا زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی بەرھەمی جوتیاران لە وشک بوون و لەناوچوون بپارێزرێت.
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سکاڵایان تۆمار کردووە چونکە یاسا سەروەرە و دژی تۆمەت بەخشینەوەشن بەرامبەر کۆمەڵێک رۆژنامەنوس.
ئەمڕۆ ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ لەبارەگای مەڵبەند، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد باسی لەدوایین پێشھاتەکان و بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و رۆڵی یەکێتی لە گفتوگۆ و دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا بۆ ئامادەبووان روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە کەحکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار لەوڵاتدا پێکبھێنرێت تا ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە فەراھەم بکات و بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەت بکات.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پێویستی گرتنەبەری بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ بەھێزترکردنی ریزەکانی رێکخستن دووپاتکردەوە و داوای لەھەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند کرد کە بەرۆحیەتێکی یەکێتییانەوە ھەنگاو بنێن بۆ بوژاندنەوەی رێکخستنەکان.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا گرنگی سازدانی دیداری یەکێتی دووپاتکرایەوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد راشیگەیاند، دەبێت رەچاوی پسپۆڕیی و شارەزایی و لێھاتوویی ئەو کادرانە بکرێت کە دەبنە ئەندامی لیژنەکانی رێکخستنی دیداری یەکێتی لە سلێمانی، ھەروەھا پێویستە لە نێو لیژنەکانیشدا رەچاوی تایبەتمەندی سلێمانی بکرێت، بەجۆرێک وەڵامدەرەوەی خواست و کێشە و داواکانی ئەم شارە بێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ یانەی وەرزشی سیروانی نوێ راگەیاندووە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی کارگێڕی و راھێنەران و وەرزشەوانانی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ دەکات لەشاری سلێمانی بەبۆنەی سەرکەوتن و بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.
دەڵیت"دڵنیام ئەم سەرکەوتنە بەھەوڵ و کۆشش و پەرۆشی یاریزان و راھێنەرانتان ھاتووەتە کایەوە و بۆتە ھۆی تۆمارکردنی شانازییەکی تر بۆ یانەکەتان و سلێمانی".
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەشڵێت،"لە کاتێکدا پیرۆزبایی لەیەکە بەیەکەی وەرزشەوانان و ھەموو ھاندەران و جەماوەری وەرزشدۆستی ئەم یانە خۆشەویستە دەکەم ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم".
فەرھاد مەلا حەسەن باوکی دکتۆرە فرمێسک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی ھۆکار و چۆنیەتی خنکانی کچەکەی وەرنەگرتووە، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد راستی رووداوەکە ئاشکرا بکەن و ئەو کەسانەشی لە مەلەوانگەکە بوون و کەمتەرخەمییان کردووە، سزا بدرێن، وتیشی، ئەو کەیسە رەوانەی دادگای کەتنی ھەولێر کراوە و ئەوانیش وەک خانەوادەی دکتۆرە فرمێسک، بەردەوام چاودێری قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە دەکەن.
ئەیھان سەعید رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، ماوەی ساڵێک و چوار مانگە پێنج چالاکوانی شێلادزێ لەگەڵ چەندین زیندانی تری بادینان لە ئاسایشی گشتی ھەولێر زیندانیکراون و ئەمرۆ لە رێگای کەسوکاریانەوە ھەواڵی تێکچۆنی دۆخی تەندروستی ئەو پێنج زیندانییەی بادینانیان پێگەیشت، یەکێک لە زیندانییەکانیش لە ھۆش خۆی چوە و ھەندێکیان ماوەی ٣٦ رۆژە و چواریشیان ماوەی ١٩ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە لە خواردن و وەسێتنامەی خۆشیان بە کەسوکاریان داوە و چاوەڕوانی مردن دەکەن.
وتیشی، زیندانییەکان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراون ڤیدیۆ کراون و ھەروەھا رێگەیان پێنادەن پارێزەری خۆیان ببینن و لە کاتی لێکوڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوون کە نەیان زانیوە چی نوسراوە.
نوێنەری زیندانیانی بادینان داوا دەکات فریای ئەو چالاکوانە مەدەنیانە بکەن و بە زووترین کات رێگە بدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیان دیاری بکرێت، کە بەپێ یاسا کارپێکراوەکان راگرتن و دادگایینەکردنیان نایاسایی یە.
ئەیھان سەعید دەشڵێت، بێ جگە لەو پێنج زیندانییانە دەیان کەسی تریش لەسەر بیروڕای جیاوازی سیاسی لە زیندانن و بەشێکیان سێ تا پێنج ساڵ بەبێ دادگاییکردن زیندانیکراون.
دەلێت، "زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێتەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین، چونکە ئەوان بێ تاوانن و ئەگەر یاسا سەروەربێت دەستبەجێ ئازادەکرێن".
شاڵاوی عەلی عەسکەی کارگێڕی مەکتبەی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، پارتی لە کەناڵی رەسمی خۆیەوە ھێرش دەکاتە سەر یەکێتی و ئەمەش واتای ئەوەیە دەیەوێت کوردستان دابەش بکات و بیکاتەوە بە دوو ئیدارەی.
دەشڵێت، دوو ئیدارەی واتەی جەنگە و قابیلی موناقەشە نیە، ئێمە بمانەوێت واتە جەنگ و پارتی بیەوێت واتە جەنگ.
لە درێژەی وتەکانیدا رایگەیاند، پرۆسەی دیموکراسی لە وڵاتی ئێمەدا زۆر نوێیە و دابەشبوون نابێتە ھۆی پێکەوە ژیان، بەڵکو دەبێتە ھۆی جەنگ.