عەباس زەیدی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فریاگوزاری ئیلام رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ٢٨٥ کەس بەھۆی تەنگەنەفەسی کە لە ئەنجامی خۆڵبارین تووشی بوون، سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکانیان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کەشناسی ئێرانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لە عێراق، لە ئەمڕۆە شەپۆلێکی تری خۆڵبارین لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانەوە روو لە ئێران دەکات و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.