ڕێگری سەرەکی لە پێدانی راستەوخۆی بەنزین بە سلێمانی ئاشکرا بوو
کوردسات نیوز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٢
د. بڕیار ڕەشید لە پۆستێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، بریکاری وەزارەت پێی وتوون، ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەنێردرێت بۆ ھەرێمی کوردستان و ئامادەیشی پیشاندا بۆ ئەوەی ھەماھەنگی بکەن بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی.
بریکاری وەزارەتی نەوت بەو پەرلەمانتارەشی وتووە، ڕێگری سەرەکی بەردەمیان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێمە کە بەربەستە لە ڕاستەوخۆ پێدانی بەنزین بە پارێزگای سلێمانی.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی راشیگەیاند، ھەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی یاسایی بۆ ناردنی بەشە بەنزین و بەوەش دابەزینی نرخ بە زووترین کات و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.