سبەینێ تەرمی پێنج کۆچبەر دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان
١١ی نیسانی ٢٠٢٢
حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یونان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سانتۆرین لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەر خنکان، سبەینێ تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم.
راشیگەیاند، تەرمەکان قوربانی رووداوەکەی ٢١-١٢-٢٠٢١ن و بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.
نوێنەری دەزگای لوتکە راشیگەیاند، تا ئێستا بەڵگەنامەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماون و دەزگای لوتکە بەمەبەستی ھاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان بەردەوامە لە بەدواداچوون.