پەرلەمانتارێک: لە بەغداد ڕەزامەندی بەشە دەرمانی پاڵپشتیکارمان بۆ سلێمانی وەرگرت
١٢ی نیسانی ٢٠٢٢
بە وتەی د. بڕیار رەشید لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەرمانی پاڵپشتیکار دەگات بە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکە.
د. بڕیار رەشید ڕاشیگەیاند "نەمانی ئەم دەرمانانە مەترسی دروستکردوە لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان و کاریگەری خراپی ھۆکارە بۆ پەکخستنی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی، بۆیـە ھیواخوازین ھیچ کەس لایەنێک تەگەرە و ڕێگری نەخـاتە بەردەم ئەم کارە مرۆڤایەتیە."
بەھۆی گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان، بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی ھۆشداری دەدەن لە داخستن و پەککەوتنی کەرتی تەندروستی ئەو شارە.
بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی ھۆکاری کەمبوونەوەی دەرمان دەگەڕێننەوە بۆ نەدانی شایستەدارییەکانی چەندین مانگی ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان دابین دەکەن.