ھابیل ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنیومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند، چالاکییەکە بریتییە لە ھەڵکردنی ٣٤ مەشخەڵ وەک ھێمایەک بۆ بیرەوەری ٣٤ ساڵەی کارەساتەکە.
وتیشی، چالاکییەکە لەلایەن مۆنیومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە ھاوکاری سەنتەری گەنجانی ناحیەی شۆڕش ڕێکخراوە.
پێشتریش ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٤ ساڵەی ئەنفال.
ڕۆژی ١٤/٤، ٣٤ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال دژ بە گەلی کورد تێدەپەڕێت، کە بە کوشتنی ١٨٢ ھەزار کورد و ھەروەھا وێران کردنی چوار ھەزار و ٣٠٠ گوندی کۆتای ھات.
(حسێن حەمە ساڵح) نوێنەری دەزگای لوتکە لە یونان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی (سانتۆرین) لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد خنکان، ئەمڕۆ تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم.
ڕاشیگەیاند، تەرمەکان قوربانی ڕووداوەکەی ٢١-١٢-٢٠٢١ن و بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.
نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، تا ئێستا بەڵگەنامەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماوەتەوە و دەزگای لوتکە بە مەبەستی ھاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان بەردەوامە لە بەدواداچوون.
ئەمڕۆ ئەرشەک مانوکیان کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە ھەولێر، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەکە، مستەفا عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، مانگی داھاتوو وەفدێکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان، سەردانی ئەرمینیا دەکات، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بکرێت بە جێگرەوەی ئۆکراین، بۆ ھاوردەکردنی کاڵا و خواردەمەنی بۆ ھەرێمی کوردستان.
لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا ڕایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن، ساڵی ڕابردووش بە بەھای ١٩٠ ملیۆن دۆلار، ئاڵوگۆڕی بازرگانییان ھەبووە.
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە یاوەری ھیوا ئەحمەد بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی سەردانی خانەوادەی شەھید محەمەد لەتیفیان کرد و ھەواڵی دەستگیرکردنی ھەر سێ تاوانبارەکەی پێ ڕاگەیاندن.
جێگری سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا بۆ ماڵی خانەوادەی شەھید مەحەمەد لەتیف ڕایگەیاند: وەک چۆن بەڵێنەکەیان بردە سەر لە دەستگیرکردنی تاوانباران، بە دڵنیاییشەوە تا کۆتایی چاودێری دۆسیەکە دەکات و تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھەموو توانایانەوە کاریان کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕایگەیاند: ڕووداوی دەستگیرکردنی بکوژانی شەھید محەمەد ھەڵگری ئەو پەیامەیە کە ھێزە ئەمنییەکان وریا و چاوکراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەرباز بن.
جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد کە شەھید محەمەد شەھیدی ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و سەروەری یاسا بوو، ھەروەک چۆن ڕووداوی دڵتەزێنی شەھیدبوونەکەی ویژدانی ھەموو خەڵکی کوردستانی ھەژاند، دەبێت ئەم ڕووداوە ھەموو لایەکیان بەخۆدا بھێنێتەوە کە تەنھا سزادانی تاوانباران بەس نییە، بەڵکو پێویستە توندوتیژی خێزانیش بە پلان بنبڕ بکرێت.
شەوی ٤ی ١٢ی ٢٠٢١ لە مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی، چوون بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک، سەرەنجام لەلایەن کەسێکی نزیکی داواکراوەکەوە دەستڕێژی گولـلە لەو مەفرەزەیە کراوە و بەھۆیەوە نەقیب محەمەد لەتیف، گیانی لە دەستدا و چوار پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
یامور گیان… کە لەدایکبوویت، بەڵێنم پێدای ئەو کاتە سەردانت بکەم کە ھەواڵی دەستگیرکردنی بکوژەکانی باوکت بە خۆت و یارانی خوشکت بگەیەنم، وا دەستگیرکران.
ئێوە دوو کیژۆڵەکەی شەھید نەقیب محەممەدن، سەربەرزن کە پیاوێکی مەردی وەھا باوکی ئێوە بوو.
قوباد تاڵەبانی
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لە وتەیەکیدا دەستخۆشی لە گەنجانی تیمەکە کرد کە خۆبەخشانە خزمەتی ھاوڵاتیان دەکەن و پێی وتن: شانازیان پێوەدەکات کە لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک یان دۆزینەوەی کەسێک لەناو ئاودا لە کاتی ڕووداوی خنکاندن ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، ھەروەھا دەستخۆشی لێکردن کە توانیان تەرمی ئەو سێ گەنجەی چەمی خەمەلوکەی شارباژێر بدۆزنەوە.
لای خۆیەوە، زانا ئەبوبەکر سەرۆکی تیمی مەلەوانی خۆبەخشی تەقتەق سوپاسی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد و ڕایگەیاند، دابینکردنی پێداویستییەکانیان کارئاسانی زۆریان بۆ دەکات لە کارەکەیاندا، بەھۆیەوە دەتوانین باشتر بە ھانای ئەو کەسانەوە بچین کە داوای ھاوکارییان لێدەکەن.
خولەکە تایبەتە بە بواری ھەنگەوانی و مرەبا و بڕیارە دوو مانگ بخایەنێت، لەو خولەدا خوێندکاران رادەھێنرێن تاوەکو بەشێوەیەکی ئەکادیمی پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن و پشت بە دامەزراندن نەبەستن بەرھەمھێنەر بن.
بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە ناوی میار عومەر کازمە و بەھۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری کەرکووک خەوێنراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
منداڵەکە ئاسەواری سوتان، برین و خوێن بەربوون بە جەستەیەوە دیارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک چارەسەری بۆ ئەنجام دەدرێت.
پەیجی کەرکووک ناو کە ڕووداوەکانی شاری کەرکووک بڵاودەکاتەوە زانیارییەکانی ئاشکرا کردووە و ژمارەیەک وێنەی منداڵەکەی بڵاوکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە لەلایەن کەسێکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە و دواتر شوێنەکەی جێھێشتووە.
لەبارەی ڕووڕاوەکەوە د. بەڵێن عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵە و لەحاڵەتی بێھۆشیدایە.
د. بەڵێن عومەر وتیشی، " کێشەی منداڵەکە لەسەریدایە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی شکان لەجومجومەی دەرکەوتوەو نەزیفی داخلیش بووە لەسەریدا و دەرمانی پێدراوە بەڵام تائێستا دەرمانەکە ھیچ کاریگەریەکی لەسەر منداڵەکە دەرنەکەوتوە."
د. بەڵێن عومەر ڕاشیگەیاند تائێستا پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری نەشتەرگەری بۆ نەداوەو ئەگەر پێویست بکات نەشتەرگەریشی بۆ دەکەن، وتیشی منداڵەکە لای باوکی و زڕدایکی ژیاوە.
راشیگەیاند، ھێزەکانیان دەستیکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕووداوەکە و ھەر پێنج تۆمەتبارەکە دۆزرانەوە و بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لە رۆژی ٧/٤/٢٠٢٢ لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەستگیر کرا و رادەستی یاسا کران.