شاڵاو عەلی عەسکەری: پارتی یاری بە چارەنوسی ھەرێمی کوردستانەوە دەکات
کوردسات نیوز
١١ی نیسانی ٢٠٢٢
شاڵاوی عەلی عەسکەی کارگێڕی مەکتبەی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، پارتی لە کەناڵی رەسمی خۆیەوە ھێرش دەکاتە سەر یەکێتی و ئەمەش واتای ئەوەیە دەیەوێت کوردستان دابەش بکات و بیکاتەوە بە دوو ئیدارەی.
دەشڵێت، دوو ئیدارەی واتەی جەنگە و قابیلی موناقەشە نیە، ئێمە بمانەوێت واتە جەنگ و پارتی بیەوێت واتە جەنگ.
لە درێژەی وتەکانیدا رایگەیاند، پرۆسەی دیموکراسی لە وڵاتی ئێمەدا زۆر نوێیە و دابەشبوون نابێتە ھۆی پێکەوە ژیان، بەڵکو دەبێتە ھۆی جەنگ.