بەشێک لە دەرچوانی کۆلێژەکانی ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
کوردسات نیوز
١١ی نیسانی ٢٠٢٢
عەبدولڕەحمان سدیق ڕاشیگەیاند میکانیزمی دامەزراندن لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دادەنرێت و مووچەکانیان لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر نابێت.
بە وتەی عەبدولڕەحمان سدیق، مەرجی وەرگرتن ھەبوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و لە بەکالۆریۆس بەرەو سەرەوەیە و دەشڵێت بە دامەزراندنی کارمەندی نوێ دەتوانن ڕەوشی ژینگە باشتر بکەن.
عەبدولڕەحمان سدیق ڕاشیگەیاند ئامانج لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ لەسەر پرۆژەکانی کەرتی تایبەت، کەمکردنەوەی سەرپێچی و دامەزراندنی دەرچووانی بەشی ژینگەیە کە بە دەگمەن ھەلی کاریان دەستدەکەوێت.