لەو بارەیەوە ئازاد سابیر بەڕێوەبەری ژووری ئۆپراسیۆن لەتەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند،  ژمارەی ئەو کەسانەی لەڕۆژانی ٧_١٠ی نیسان سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردوە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٥٢کەس.

وتیشی،  ئەگەری ئەوەی لێدەکەن ئامارەکە زیاتریش بەرزبێتەوە.

پێشتریش حەسەن عەلی بەڕێوەبەری کەشناسی کەرکوک  ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە  لە سنوری وڵاتی ئەردەنەوە سەرچاوەی گرتوە تائێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٤/١٢ بەردەوام دەبێت و خۆڵبارینەکە بەیەک ئەندازە نابێت و لەھەندێ کاتدا کەم دەکات و پاشان دەستپێدەکاتەوە.