کوردستانکوردستان

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمساڵ لە مانگی یەکدا باران و بەفرێکی زۆر باری، ئومێدی ئەوە زیاتر بوو کە ئاستی ئاو بەشێوەیەکی باش بەرزببێتەوە و مەترسی وشکەساڵی و کەمئاوی نەمێنێت، بەڵام لە مانگی ٢ و ٣ رێژەیەکی کەم باران باریوە.

بە وتەی کۆچەر جەمال ئەم دوو مانگەی ڕابردوو تەنھا ٣٠ تا ٣٣ ملیم باران لە دوکان باریوە، تا ئێستاش نزیکەی ٣٠٠ ملیم باران لە بەنداوەکە باریووە، ئەوەش تێکڕای نیوەی بارانبارینەکەیە، کە لە بنەڕەتدا بەنداوەکە پێویستی بە ٦٠٠ ملیمەتر بارانە.

کۆچەر جەمال وتیشی، لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٣ مەتر ئاو لە بەنداوەکە کەمترە، کە تێکڕای ئاو لە بەنداوەکە ٢ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن لیتر ئاو ھەیە، ئەوەش ٤١%ی ئاوی بەنداوەکە دەکات، ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە ٤٨%ی ئاو لە بەنداوەکەدا ھەبووە.

جەختیشیکردەوە، کەمبونەوەی ئاو کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت، بەڵام کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دەبێت و ناتوانرێت وەک پێویست ئاو بۆ کشتوکاڵ بەربدرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، لەم بەشە خۆراکەدا شەش جۆر ماددە دەدرێت بە ھاوڵاتیان و ھەوڵێکیش ھەیە دوای رەمەزان ماددەی دیکە بۆ بەشە خۆراک زیاد بکرێت،  بەوەش دەکاتە ١٣ جۆر ماددە، کە چا و شیری منداڵان و شیری وشک و ماددە پاککەرەوەکانی لەخۆدەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەشید قوربانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سنە رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکە کردووە، سەرجەم خوێندنگاکانی شارەکانی سنە و دیواندەرە و سەقز و کامیاران و بیجار و قوروە و دێھگولان داخراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شارەکانی سەرواوا و بانە و مەریوانیش قائیمقامەکان سەرپشک کراون بە پێی کەشوھەوای شارەکانیان بڕیار لەبارەی داخستنی خوێندنگەکان بدەن.

ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانیش کردووە و لە چەند شارێکش حاڵەتی ھۆشدار راگەیەندراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ھەندێ شوێن، ھاوکات لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەری تۆز و خۆڵەکە نامینێت، خێرایی با لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، مەودای بینینیش پێنج کیلۆمەتر دەبێت.

راشیگەیاندوە، رۆژی یەک شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەندێ پەڵە ھەوری جیاجیا، خێرای باش لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و مەودای بینینیش هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پڕۆژەی شاری زەیتوون لە هەولێر، نزیكەی سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت و دانیشتووانەكەی دەڵێن، بەپێی گرێبەستی پرۆژەكە پێویست بووە لەگەڵ تەواوكردنی خانووەكان تەواوی خزمەتگوزارییەكانی تری بۆ تەواو بكرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەردوو کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەمە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوون، جێگری سەرۆک وەزیران نیگەرانی خۆی لە دۆخی کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی یۆنان و یەکێتی ئەوروپا دەربڕی و داوایکرد بە شێوەیەکی مرۆڤدۆستانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەدا بکرێت.

جێگری سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە جیاتی ئەوەی بودجەیەکی زۆر بۆ تۆکمەکردنی سنوورەکان تەرخان بکەن، باشترە بیر لەوە بکەنەوە کە ھانی کۆمپانیا و وەبەرھێنەرەکانیان بدەن لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن و ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنن، لەڕێی وەبەرھێنان و کاری ھاوبەشی ئابورییەوە جگە لەوەی دەکرێت بەشێوەیەکی بەرچاو کێشەی کۆچ کردن بەرەو ئەوروپا چارەسەر بکرێت، بەڵکو لەڕووی ئابورییشەوە لە بەرژەوەندی وڵاتانی ئەوروپادایە.

لە ھەردوو کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لە داھاتوودا کاری ھاوبەش بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە، کە بوونەتە ھۆی رووتاندنەوە و تەنانەت کوشتنی کۆچبەران لەسەر سنوورەکان.

 ھەر لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی داوای لە بەرپرسانی یۆنانی و یەکێتی ئەوروپا کرد ئاسانکاری زیاتر بکرێت لە پێدانی ڤیزە بە ھاوڵاتیانی کوردستان و پرۆسەی سەفەری یاسایی ئاسانتر بکرێت بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان چیتر بیر لە ڕێگەی قاچاخ بۆ کۆچکردن نەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆس عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەکێتی رایگەیاند، دیداری یەکێتی وێستگەیەکی تری وەستانەوەیە بەرامبەر پێشھاتە کاریگەرەکانی ژیانی حزبی و رێکخراوەیی، لە رێگەی لیژنەکانیشەوە دیدی نوێ دەھێنرێتە ناو کایەیی حزبی و داڕشتنەوەی دیدگای یەکێتی.

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دیداری یەکێتی خوێنی گەرمی بە دەمارەکانی یەکێتیدا کردووە، ئەوەیکردووە کە لە ھەموو جوڵەیەکی زیندوی حزبیدا چاوەڕێ دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد سابیر لێپرسڕاوی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە تائێستا  ٦٢١ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردوە.


وتیشی، زۆربەی ئەو کەسانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراو.


ئاشکرشیکرد، تەنھا لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو ١٤٥ کەسە بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەم لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی نیشتمانیی و لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی نیشتمانی پۆلی نۆیەم دەستپێدەکات. 

ھەروەھا لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی وەرزی دووەم و لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم مانگە ئەو کەمئەندامانەی سەد ھەزار دیناریان ھەیە و مووچەی تریان ھەیە مووچەکانیان رادەگیرێت، مەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە.


راشیگەیاندووە، ئەوانەی خانەنشینن یان شەھیدانەیان ھەیە و گرێبەستن دوای ھێنانی پشتگیری راستەوخۆ کەمئەندامیەکانیان پێدەدرێتەوە، ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بھێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەماڵە دوای ھێنانی پشتگیری بە ھەمانشێوە ئەوانیش راستەخۆ کەمئەندامیەکەیان بۆ خەرج دەکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین–سوریا رایگەیاندوە، گروپی چەکداریی ناوی (فەیلەق ئەلشام) ھاوڵاتیەکی کوردی لە گوندی مەیدانو سەر بە ناحیەی راجو رفاندوە، ھێزێکیش بە ناوی (پۆلیسی سەربازیی) کە سەر بە تورکیایە دوو ھاوڵاتی لە گوندی موساکو دەستگیرکردوە بە بیانووی ئەوەی کە پێشتر پەیوەندییان بە خۆبەڕێوەبەری خۆسەری عەفرین ھەبووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.

بە پێی رێکخراوی مافی مرۆڤ عەفرین–سوریا لە چوار ساڵی رابردوودا لە عەفرین زیاتر لە ٨ ھەزار و ٦٣ ھاوڵاتی مەدەنی لە لایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانییەوە رفێندراون.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤیش راگەیاندووە، زیاتر لە ٢٧٠ ھەزار کەس لە کەسوکاری چەکدرانی سەر بە تورکیا و ئاوارە عەرەبەکانی سوریا لە ناوچەی عەفرین نێشتەجێکراون و گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچەیە بەردەوامە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، باس لە پرسی وزە و پێگەی کوردستان لەڕووی نەوت و گازەوە کرا، لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی یۆنان ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدایە بۆ ھەناردەکردنی نەوت و گاز بۆ ئەوروپا.

ھەرلەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، راستە دەرفەتی مێژوویی لەبەردەم کوردستاندایە، بەڵام حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال سەبارەت بە پرسی ھەناردەکردنی نەوت و گاز ناکۆکن، ھەربۆیە پێویستە سەرەتا کێشە یاساییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدرال چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان بتوانێت بەبێ کێشە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرس و سامانە سروشتییە بکات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ھاندانی کۆمپانیا و وەبەرھێنەرانی یۆنانی کرا لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە، حکومەتی ھەرێم کارئاسانی تەواو دەکات بۆ وەبەرھێنەرانی یۆنانی کە دەیانەوێت لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا وەبەرھێنان بکەن.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و یۆنان، وەزیری دەرەوەی یۆنان بەڵێنی دا بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی دەکات.

 پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت لایەنە عێراقییان لێکتێگەیشتنیان زیاتریان ھەبێت و بەردەوامیدان بە ناکۆکییەکان نەک تەنھا پرۆسەی پێکھێنانی حکومەت دوادەخات بەڵکو سەقامگیری عێراقیش دەخاتە مەترسییەوە.

لە  کۆبوونەوەکەدا ھەر یەکە لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم و دابان شەدەڵە جێگری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم یاوەری قوباد تاڵەبانی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەوبارەوەیەوە پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تەقینەوەکە لە کارگەی ماستەر ستیل ڕوویداوە و تا ئێستا ١٣ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە ١٣ کەس بریندار بوون و ھەموو قوربانییەکانیش کارمەندی کارگەکەن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەمە دووەم جارە لە هەمان کارگەی ئاسن تەقینەوە رووبدات و ساڵی پاریش بە هەمان شێوە تەقینەوەیەک لە کارگەیە روویداو بە هۆیەوە چەند کرێکارێکی کارگەکە بوونە قوربانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەستکەوت لەسەر چەند تۆمەتبارێک کە خەریکی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فریودانی ھاوڵاتیان بوون، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان ‌دەستیپێکردووە و سەرجەم بنکەکان ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.


راشیگەیاندووە، ، لەئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران (س، ح، م لەدایکبووی ١٩٨٢ – س، ن، ف لەدایکبووی ١٩٨٦ – خ، ر، خ لەدایکبووی ١٩٤٨ – ع، ر، ع لەدایکبووی ١٩٥١) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.


پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ھەمان دۆسییە دوێنی ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون، تائێستا و لەم ھەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا، کە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت نۆ تۆمەتبار دەستگیرکراوان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ئاماژەی بەوەدا حکومەتی ھەرێم پلانی ھەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و تێڕوانینی حکومەت وایە کە کوردستان لە داھاتوویەکی نزیکدا ببێتە سەبەتەی خۆراکی عێراق و ناوچەکە.

لەم چوارچێوەیەشدا پێشوازی لە کاری ھاوبەشی نێوان یۆنان و ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەموو کارئاسانییەک بۆ وەبەرھێنەرانی یۆنانی لە ھەرێم دەکرێت.

لە بەرامبەردا وەزیری کشتوکاڵی یۆنان بڕیاریدا تیمێک لە وەزارەتەکەی ڕابسپێریت بۆ کارکردن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم تا پێکەوە پلانی کاری ھاوبەش ئامادە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوونیشیکردەوە، ھەرێمی کوردستان تووشی کێشەی دارایی بووە، دوور لەوەی کە لە میدیاکان باس دەکرێت ئەوە کێشەی سلێمانی نییە، کێشەی کەمیی داھاتی کوردستانە، داواشی کرد واز لە سلێمانی بێنن، ئەو کێشەیە کاریگەریی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...727728729730731...994