شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە بەدەستیان گەیشتووە ژمارەی ماددە خۆراکیی و پاککەرەوەکان بۆ ١٣ ماددە زیاد دەکرێن و لە مانگی داھاتووەوە ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێبکرێت، ھاوڵاتییان ١٣ ماددەیان پێدەدرێت.

شەوکەت محەمەد وتیشی ئەو ماددانەی کە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن بریتین لە شیری گەورە و شیری منداڵ، چا، مادە پاککەرەوەکان (تایت و سابوون) و سیری عەجەمی.

شەوکەت محەمەد بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند "بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە بۆمان ھاتووە (لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق) داوایان لێکردوین کە بەشە خۆراکی دوای مانگی ڕەمەزان زیاد بکرێن و ماددەکان ژمارەیان ١٣ ماددەیە."

پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی زیاتر لە بەشە خۆراکێکی مانگانە لە مانگی ڕەمەزاندا و تاوەکو ئێستا سێ بەشە خۆراک لەم مانگەدا دابەشکراوە.