شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ یانەی وەرزشی سیروانی نوێ راگەیاندووە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی کارگێڕی و راھێنەران و وەرزشەوانانی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ دەکات لەشاری سلێمانی بەبۆنەی سەرکەوتن و بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان. 

دەڵیت"دڵنیام ئەم سەرکەوتنە بەھەوڵ و کۆشش و پەرۆشی یاریزان و راھێنەرانتان ھاتووەتە کایەوە و بۆتە ھۆی تۆمارکردنی شانازییەکی تر بۆ یانەکەتان و سلێمانی". 

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەشڵێت،"لە کاتێکدا پیرۆزبایی لەیەکە بەیەکەی وەرزشەوانان و ھەموو ھاندەران و جەماوەری وەرزشدۆستی ئەم یانە خۆشەویستە دەکەم ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم".