بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری سبەینێ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دابەشدەکرێت.
ھەروەھا مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفاکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
نێچیرڤان سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەماندا باسی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و پێشھاتەکانی ناوچەکەمان کرد و جەختمان لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کردەوە.
وتیشی، ھیوادارین ئەنجامەکانی کۆنگرەکەی بەغداد ببێتە مایەی سەقامگیری ناوچەکە و سەرۆک ماکرۆن رۆڵی گرنگی ھەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد.
راشیگەیاند، پێویستمان بەیارمەتییە بۆ سەقامگیری و چاکسازی و پێکەوەژیان و کۆمپانیاکانی فەڕەنسا دەتوانن رۆڵیان ھەبێت لە وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش رایگەیاند، گەلی فەڕەنسا ھاوسۆز و پشتیوانی گەلی کوردە و ھەرێم پشتیوانێکی باش بووە بۆ ئاوارەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا ھاوکاری دەگەیەنێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە و پێویستیشە ھاوکاری و پشتیوانی بۆوارەکان زیاتر بکرێت.
سەرۆکئ فەرەنسا راشیگەیاند، پێویستە متمانە بۆ کەمایەتییەکان بگەڕێنرێتەوە و لە رۆژئاڤاش لە ھێزە کوردییەکان دەمێنینەوە و لەگەڵ ئەوەداین ئاشتییەکی ھەرێمی لەناوچەکەدا بەدی بێت
ساڵی داھاتوو لە فەڕەنسا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکرێت و دوای کۆتایی ھاتنی کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سۆسیالستی فەڕەنساش، سکرتێری پارتەکە رایگەیاند، "ئان دینالۆگۆ" سەرۆکی شارەوانی پاریس تاکە کاندیدی پارتەکەیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و ھەموو ھەوڵێک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەدەن.
ئێمە لە سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی ئەو ھەواڵە ناڕاستە رەتدەکەینەوە و داوا لە ھاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین وشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو چەواشەکارییانە بکەن و ھەواڵ لە سەرچاوەی راست و روون و ناسراو وەربگرن.
لەگەڵ رێزدا
سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
٢٠٢١/٨/٢٩
"نادر ڕۆستی" وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وشکەساڵی کاریگەری زۆری لەسەر کەرتی گەشتیاری دروستکردووە، چونکە زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی نزیک ڕووبار و تاڤگەکان و ئەو شوێنانەی سەرچاوەی ئاوییان ھەیە، وشک بوون.
وتیشی، ئەگەر وشکەساڵی بەردەوام بێت، ڕەنگە لە ھەندێک شوێن پڕۆسەی گەشتکردن و بەڕێوەبردنی شوێنە گەشتیارییەکان بە تەواوی ڕابوەستێت.
جەختیشی کردەوە، وشکەساڵی پلانەکانی کەرتی گەشتیاری بۆ فراوانکردنی ئەو کەرتە ڕادەگرێت، چونکە حکومەت لە بری ئەوەی سەرقاڵی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری بێت، بە پێچەوانەوە سەرقاڵی پلانی تر دەبێت بۆ ڕێگرتن لە وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشە گەورەکە.
تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کەرکوک لە ڕێگەی ٧٠ ناوەند لە شارەکە بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاشدا ڕۆژانە زیاتر لە ٦ ھەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن.
بە پێی ئامارەکانی تەندروستیش، تا ئێستا زیاتر لە ٦٥ ھەزار کەس لە کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی ٦٠ ھەزار تووشبوویان چاکبوونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبووەوە و ئاماژەی بە گرنگی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرد و جەختیکردەوە خواستەکانی ھاوڵاتیان بە یەکێتی و گۆڕان دێنەدی، بۆیە دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
وتیشی، بەشێکی زۆری گرفت و کەموکوڕییەکانی ھەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنیان لە بەغدایە، بە تایبەتی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گرنگدان و ئەم ھاوپەیمانییەش دواین خەون و ڕوئیای خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروانە، بۆیە دەبێت ھەمووان ھەوڵی سەرخستنی بدەن و ئەو خەونە گەورەیەش بەدی بھێنین.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کرا و بڕیاردرا دەزگا و ئۆرگانەکانی یەکێتی و گۆڕان ئاشنا بکرێن بە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی لیژنەکە بۆ ئەوەی لە ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردندا ئامادەکاری تەواو بکرێت، پەیام و دروشمی سەرەکی ھاوپەیمانی کوردستانیش پەسەندکرا و ڕۆژی سازدانی مەراسیمی ناساندنی کاندیدەکانی دیاریکرد.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە کە دەبێت بەرنامە و پلانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕوون بکرێتەوە و ئامانج لێی بەدەستھێنانی مافەکانیانە، کە ئەو ھاوپەیمانییە دەتوانێت ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ لە بەغداد و بە یەک دەنگ داوای ئەو مافانە بکات تا لە سایەیدا ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بکرێت.
بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە دانیشتنەکان دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە لە وەرزی نوێی یاساداناندا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەک بکرێت و ژمارەیەک یاساش دەربکرێن.
بە پێی بەدواداچونی کوردسات نیوز، لە ماوەی مانگێکی پشووی پەرلەماندا لیژنەکان ١٩ کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا پشووی یاسادانان لە ٣١ی تەمموز، پەرلەمانی کوردستان ٨ بڕیار و ٩ یاسا و ١٢ فەرمانی دەرکردووە، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ٢٣ پێشنیاز و پڕۆژەیاساش کردووە و خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ ٩ پێشنیاز و پڕۆژەیاسا ئەنجامداوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ٧٠٤ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢١٢٣ توشبووش چاکبونەتەوە، ١٨کەسی تریش بە ڤایرۆسکە گیانیان لە دەستدا.
سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە ھەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەھیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە ھەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە ھەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنن .
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ی٨ ی٢٠٢١