پرۆژەی بۆری نەوتی بەسرە-عەقیە بە زیاتر لە ھەشت ملیار دۆلار جێبەجێ دەکرێت
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەکە تەواو ببێت، ڕۆژانە لە توانایدایە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی لێوە ھەناردە بکرێت.
نەخشەی ڕاکێشانی پڕۆژەی ھێڵی بۆری نەوتی بەسرە–عەقبە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢، بەڵام بەھۆی ئەو شەڕ و وێستگە جیاجیایانەی بەسەر عێراقدا ھاتووە نەتوانراوە بخرێتە جێبەجێ کردنەوە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا عێراق و ئوردن ڕێککەوتنی ڕاکێشانی بۆری نەوتی خاوی بەسرە بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردنیان ئیمزاکرد، لەو کاتەدا بودجەی پرۆژە بە ١٨ ملیار دۆلار خەمڵندرابوو.
عێراق و ئوردن ڕێککەوتنامەیەکی تایبەتی نەوتییان ھەیە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەش نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک بە تانکەر دەگوێزرێتەوە بۆ ئوردن، کە بە گوێرەی یاداشتێکی ھاوبەش، عێراق ڕۆژانە ١٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ئەو وڵاتە دەکات.