بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بینای کۆلێژێک لە خانەقین دروست دەکرێت
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەسەر ئەرکی مەکتەبی دارایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستکردنی کۆلێژی کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆژیای زانیاریی لە خانەقین دەستیپێکرد و (٥٥٥) ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانیش سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و دەڵێت، ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە پێویستییە ھەنووکەیی و گرنگەکانی خانەقین.
لە چەند مانگی ڕابردووشدا بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی نۆژەنکردنەوەی چوار بەشەناوخۆیی زانکۆی گەرمیان لە قەزاکانی کەلار و کفری دەستیپێکرد کە تا ئێستا کارکردن تیایاندا بەردەوامە.