کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ڕۆژی شەممە ١٥ی ١ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی ھەموو قۆناغەکانی خوێندن بە "پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"یشەوە، لە سەعات ٩ و نیوی بەیانیان ئەنجام دەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بە چەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنەکان ئەنجام دەدەن پابەند دەبن بەوەی بە گوێرەی کە ماوەی کە لە سەعات ٨ و نیو گۆڕدراوە بۆ ٩ و نیو.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو یان گرفتی ھاتووچۆی ڕێگاوبانەکان بەھۆی کەش و ھەواوە، داوا لە بەخێوکارانی خوێندکاران دەکەن پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ خوێندنگە، بە دڵنیایی لە کاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و ھیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەو بارەیەوە نەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی بارانی بەخوڕەوە ئەمڕۆ لە خوێندنگەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر، جگە لە ئیدارەی سۆران پشوو دەبێت.


بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێریش رایگەیاندووە، بڕیاردرا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەولێر جگە سۆران ئەنجام نەدرێن.


پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی باران بارینەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ لە چەند شەقامێکی ھەولێر دروست بووە و لە گەڕەکەکانی زانایان و شاوێس و شۆڕش لە ھەولێر ئاستەنگی ھاتووچۆ دروست بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی، رۆژی چوار شەممە سێ ملیۆن و ٣٩٥ ھەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە جیھاندا تۆمار کراوە، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە رۆژی سێشەممە کە ژمارەی توشبووان یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بووە، ئێجگار زیادیکردوە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی .


ھەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی جیھانیی، حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا زیادیکردوە و تەنھا رۆژی چوارشەممە حەوت ھەزار و ٧٣٥ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا رۆژی سێشەممە ژمارەکە پێنج ھەزار و ١٥٠ بووە .


کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی کۆرۆناش لە جیھاندا گەیشتووەتە ٣١٣ ملیۆن کەس کە لەو ژمارەیە پێنج ملیۆن و ٥٠١ ھەزاریان گیانیان لەدەستداوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لە شەقامە گشتییەکان ھاتوچۆ تێیدا وەستاوە داوا لە ھاووڵاتیان و شۆفێران دەکات ھاتوچۆ سنوردار بکەن  لە پێناو سەلامەتی خۆیان.


راشیگەیاندووە، بۆ ھەر کارێکی پێویست پەیوەندی بە شارەوانی و بەرگری شارستانی و پۆلیس بکەن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ھەولێری گرتەوەو لافاو لە گەڕەکانی زیلان و تەیراوا و برایەتی و سەروەران و ھەولێری نوێ و شاوێس و بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دروستبوو، ئەوەش ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆی ھاوڵاتیان دروستکردو ئاو چووە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێک.


پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لە پێناو سەلامەتی خۆیان و گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی پێویست، ئەوەی کاری زۆر گرنگی نەبێت، ھاتوچۆیان سنورداربکەن.


راشیگەیاندوە، ھاووڵاتیان بۆ ھەر بابەتێکی پێویست، پەیوەندی بە شارەوانی و بەرگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فەرمانگەی خزمەتگوزاری بکەن.


ھاوکات"سەرکەوت کاڕەش"وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەموو تیمەکانیان لە ئامادە باشیدان بۆ بەھاناوەچوونی ھاووڵاتیان، لە گەڕەکەکانی ھەولێری نوێ و سێتاقان و گڵکەند و ترافیک لایتی ئەنجومەنی وەزیران ئاو کۆبۆتەوە، لە ھەندێک شوێنیش زیانی ماددی ھەبووە.


بەھۆی لافاوەکەوە زیانی ماددی زۆر بەر ھاوڵاتیان کەوتووە، بەپێی زانیارییەکانیش لە نزیک ئەنجومەنی وەزیران پێنج ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتوون، تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە ھەوڵی کردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکانن.


ھاوکات ھاووڵاتیانیش دەڵێن، زیانی ماددی زۆریان پێگەیشتووە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەوە سێیەمین جارە بەھۆی دروستبوونی لافاوەوە توشی زیانی ماددی زۆر بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، باران بارینەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئاو لە چەند گەڕەکێک کۆبوەتەوە ھەموو تیمەکان لە ئامادەباشیدان.

وتیشی، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە دوای نیوەڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت و لە درەنگانێکی شەو باران بارین زیاد دەکات سبەینێش باران بارین بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی و ھاتووچۆ و ئاسایش و پێشمەرگە و تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ھاوڵاتیان لە ھەر شوێنێک دووچاری گرفت بوون دەتوانن پەیوەندی بە تیمەکانەوە بکەن.


ئومێد خۆشناو داوایکرد ھاووڵاتیان ھاوکار بن و نەبنە ھۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغی.


پارێزگاری ھەولێر رونیشکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی نەیانتوانیوە بچنە سەر کارەکانیان بە نەھاتوو ئەژمارناکرێن.


ئاشکراشیکرد، ھێڵی کارەبای نێوان ھەولێر_سلێمانی پچڕاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا عەلاوی جەختیکردەوە لەسەر زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و ھێورکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی و ململانێ لە پێناو گەیشتن بە لێکتێگەیشتن کە ببێتە مایەی پێکھێنانی حکومەتی نیشتمانی کە لە ئاست داخوازییەکانی گەل بێت. 


ھەروەھا ئەیاد عەلاوی ستایشی رۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییەت و تێکۆشانی لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆن و بەشداریکردنی لە بونیادنانی دەوڵەتی مەدەنی ئازاد و دیموکرات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەھەر خوێندنگایەک تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ ئەنجامدرابێت ئەوا ئاساییە و ھەژمار دەکرێت و ئەگەر ھەر خوێندکارێکی ئەو خوێندنگایانەش نەیتوانیبێت تاقیکردنەوە ئەنجام بدات ئەوا بەپێی ڕێنمایی ئەزموونەکان دەبێت لە ھەفتەی یەکەمی وەرزی دووەم تاقیکردنەوەی  پێی بکرێتەوە.


راشیگەیاندووە، لەو خوێندنگایانەش کە ئەمرۆ تاقیکردنەوەکانیان دواخستووە ئەوا تاقیکردنەوەی ئەمرۆ دەبێتە شەممە و خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕۆژێک دەچێتە دواوە و وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت. پەروەردەی ھەولێر لە راگەیەندراوەکەدا داواشیکردوە ھەر خوێندنگایەک بەھۆی لافاوەکەوە زیاتی بەرکەوتوە  بە زوترین کات لە رێگای پەروەردەکانەوە ناوی خوێندنگاکان  و جۆری زیانەکەیان بۆ بنێردرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی عوسمان" ئەفسەری ئاسایشی زاخۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، باندێک لە سێ کەس پێکھاتوون و لەسەر بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددە ھوشبەرکان دەسگیرکراون، ھەروەھا کەسێکیش بە دراوی ساختەوە دەستگیرکراوە. دەستیشگیراوە بەسەر بڕی ٧ ملیۆن دیناری ساختە و بڕێک دولاری ئەمریکی ساختە و چەند جۆرێک مۆر.


وتیشی، باندێکی تر بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەختی لەوەشکردووەتەوە، لە ڕێگەی ٨ بنکە و تیمی گەڕۆک و تیمی ٢٤ سەعاتی تایبەت ڤاکسین بەردەوامن لە ئەنجامدانی کوتانی ھاووڵاتیان، لە ماوەی ئەم ھەفتەیەشدا زیاتر لە ٢ ھەزار ھاووڵاتی سودمەند بوون لە وەرگرتنی ڤاکسین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەبدولعەزیز رەمەزان" نوێنەری نانەواخانەکانی دھۆک و زاخۆ لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، چەند جارێک سەردانی قائیمقامەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکراوە و ئەو بابەتە بە گرنگ نازانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی مووچەی پێشمەرگە لە سیستمی کاشەوە بۆ سیستمی چەکی بانکی بەردەوامە و ئەمڕۆ بڕیاردرا لە مانگەکانی داھاتووەوە چەند لیوایەکی تری پیادە بە سیستمی چەکی بانکی مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکەوە وەربگرن.


لە ماوەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، چەند لیوایەکی سەر بە ئەو وەزارەتە خرانە سەر سیستمی ئەلیکترۆنی و مانگانە لە ڕێگەی بانکەوە مووچەیان وەرگرت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی سوتانی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی دوکان - ڕانیە ، دوای چوونی ھێزەکان دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێک بە تەواوەتی سوتاوە و شۆفێرەکەی بە ناوێکی خوازراوەوە خۆی وەک پێشمەرگە ناساندووە و سێ کەسی تریش لە شوێنی ڕووداوەکە ٥ ملیۆن و ٧٩٤ ھەزار دیناری عێراقی و ٣٢٠ دۆلار و ٥٠ یۆرۆیان لە ڕێبوارانی ئەو شەقامە بۆ کۆکردووەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی گومانیان لە ڕووداوەکە پۆلیسی خەلەکان لێکۆڵینەوەی وردیانکرد و دەرکەوت خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوی قەزای ئاکرێیە و پێشمەرگە نییە و بە ناو و پۆشاکی پێشمەرگەوە ئەو کارەی کردووە، ئەو کەسانەشی کە پارەکەیان بۆ کۆکردووەتەوە شەریکی تاوانەکەی بوون و ئۆتۆمبێلەکەش بە نرخێکی ھەرزان کڕیوویانە و خۆیان سوتاندوویانە.


ڕاشیگەیاند، ئەو باندە دانیان بەوەشدا ناوە کە چەند جارێک ئەو تاوانەیان لە بەحرکە و سەنگەسەر و چەند پارێزگایەکی تر ئەنجامداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی پارێزگاری ھەولێر بڵاویکردەوە، ئەو ھاوڵاتیانەی کە بەھۆی لافاوەوە ماڵەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و شوێنی حەوانەوەیان نەماوە، زیاتر لە ٣٠٠ ژوور لە ھۆتێل و مۆتێلەکان دابین کراوە و لەلایەن تیمەکانەوە گوازرانەوە بۆ ھۆتێل و مۆتێلەکان.


پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەتانی و جلوبەرگی زستانە و پێداویستی سەرەتایی و ناوماڵ دابین کرا بۆ ئەو خێزانانەی کە کەلوپەلەکانی ناوماڵیان بەھۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، بارھەڵگرێکی عێراقی دەستی بەسەردا گیرا کە بە شێوەی نھێنی ھەزار و ٧٥٠ کیلۆگرام جگەری مریشک بە مەبەستی ھاوردەکردنی بۆ ھەرێم لەناو بارەکەیدا کە باینجانە حەشاردرا بوو.


ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن یاریدەدەریەتی ئاسایشی باشماخ و ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ خاوەنەکەی دەستگیرکرا و بۆ وەرگرتنی سزای ھاوردەکار و لەناوبردنی بارە نایاسایی یەکەی ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...719720721722723...917