بڕیارە بەغداد وەک ھاوکاری بڕێک دەرمان رەوانەی سلێمانی بکات
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەی دەرمان لە سلێمانی، لەچەند رۆژی رابردوودا سەردانی وەزارەتی تەندروستی عێراقیان کردووە و لەگەڵ بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆبوونەتەوە .
وتیشی، دوای رونکردنەوەی ئەو رەوشەی روبەڕوی پارێزگای سلێمانی بووەتەوە لەروی کەمی دەرمان، بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق جیا لە بەشە دەرمانی ھەرێم، بەڵێنی داوە بڕێک دەرمانی پێویست لە نزیکترین کاتدا رەوانەی سلێمانی بکەن.