بومەلەرزەیەک ناوچەکانی خۆرھەڵاتی سلێمانی ھەژاند
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٦ و ١٩ دەقەی ئەم بەیانییە بومەلەزەیەک بە گوڕی ٢.٩ پلە بە پێوەری رێکختەر بە قوڵایی ١١ کیلۆمەتر ناوچەکانی ھەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن و مایاوای لە خۆرھەڵاتی سلێمانی گرتەوە، وتیشی ئەو بومەلەرزەیە گوڕەکەی کەم بووە و بێ زیان بووە.
ھەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەزەیەک لە سوریا بە گوڕی ٣.٩ پلە بەپێوەری رێکختەر باشوری خۆرئاوای لە باشوری شاری حەلەبی گرتەوە.



