د.سارا شائابادی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ھەرچەندە بەشێوەیەکی بەرفراوان منداڵانیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوچە جیاجیاکان دەستپێکردووە، بەڵام ژمارەی ئەو منداڵانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، زۆر کەمە .

وتیشی، لە کۆی ١٢٢ ھەزار منداڵی تەمەن ٥ بۆ ٩ ساڵ، تا ئێستا ١٢.٧٪یان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان و رەچاونەکردنی رێنماییەکان لەلایەن خوێندکارانەوە، مەترسی بەرزبونەوەی ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە ئارادایە، بۆیە پێویستە دایکان و باوکان پەلە بکەن لە کوتانی منداڵەکانیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا.