رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بەناوی تورەج کەریمی و تەمەن ٣٧ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوری شوشمێی سەر بە شارۆچکەی نەوسود لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەی لێکراوە و برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەفتەی رابردووش لانیکەم ھەشت کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، روانسەر، پاوە و سەوڵاوا  لە سنورەکانی نەوسود، بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربوون.

ساڵانە دەیان کۆڵبەر لە رێگە سەخت و پڕمەترسییەکانی سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و بریندار دەبن و ساڵی رابردوش ٥٤ کۆڵبەر کوژران و نزیکەی ١٧٠ دیکەش برینداربوون.