دکتۆر چیا حسێن راگری کۆلیجی تەکنیکی کەلار بەکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای بەدواداچوونێکی مەیدانی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ ناوچەکە و گرنگی دامەزراندنی زانکۆیەکی تەکنیکی دوای پێکھێنانی ١٣ لیژنەی جیاجیا گەشتن بەو بڕیارەی دەبێت زانکۆیەکی پۆلیتەکنیک لە گەرمیان دابمەزرێت. 


وتیشی، ئیستا بڕیارەکە لەقۆناغی پەسەند کردندایە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لەھەنگاوی یەکەمیشدا زانکۆکە دەبێتە خاوەن کۆلێجێک و پەیمانگایەک دواتر لەساڵانی ئایندە فروانتر دەکرێت.