ماوەی ٥ سەعاتە فرۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی ئامێدی و شیلادزێ دەکەن
کوردسات نیوز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند ماوەی ٥ سە عاتە فروکە و توپخانەکانی تورکیا سنووری ئامێدی وشیلازێ بوردوومان دەکەن.
لەگەڵ تۆپبارانکردن و بۆردوومانکردنی ئەو ناوچانە، بەردەوام ھێلیکۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ماوەی ١٠ رۆژە، فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا بە بەردەوامی چیای کوڕەژار لە سنووری شیلادزێ و زنجیرە چیای مەتین لە ئامێدی و ناوچەی بەرواری باڵا بە چڕی دەکەنە ئامانج.
ھەر بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ساڵی ڕابردوو ٦ گوند لە بەرواری باڵا چۆڵکران و تا ئێستاش ڕێگری لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکرێت بگەڕێنەوە گوندەکانیان.
بە پێی زانیارییەکان بەھۆی ھێرشەکانی سوپای تورکیاوە تا ئێستا ٣٣ ھاوڵاتی سنووری قەزای ئامێدی شەھید بوون.